حکومەتى عێراق پارەى جوتیارانى خۆى داوە و حکومەتى هەرێمیش دەستى بەسەردا گرتووە. بەو هۆیەش لە هەولێر خۆپیشاندان ئەنجامدرا

لەلایەن ستاندار Posted on 306 جار بینراوە

ستاندەر

دوشەممەى ئەمڕۆ لە شارى هەولێر، لە بەردەم پارێزگا. بە ئامادەبونى دەیان جوتیار خۆپیشاندان ئەنجام درا و بە ڕوونى گوتیان:حکومەتى عێراق بڕی ٥١٧ ملیارى دینارى بۆ جوتیارانی خۆى ناردووە، بەڵام حکومەتى هەرێم دەستى بەسەر پارەکەى ئێمەدا گرتووە. قبوڵمان نییە، وەک پارەى بەلێندەرو توێژەکانى تر حکومەت دەستى بۆ بەرێت. ماوەى سێ ساڵیش دەبێت، حکومەتى عێراق بڕێکى زۆر پارەى ئێمە قەرزارە، شاندە جیاوازەکانى هەرێم لە سەردانەکانیاندا بۆ بەغداد باسی هەموو شتێک دەکەن، جگە لە پارەکەى ئێمە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.