ستاندەر
تورکیا لەوناوچانەی کەلەرۆژئاڤای کوردستان داگیرکردوون، دەیەوێت لەڕیگەی دروستکردنی دیوار لەخاكی رۆژئاڤا دایانبماڵێت، بەپێی راپۆرتێکی ئاژانسی هاوار نیوس لەئێستادا تورکیا دەستی کردووە بەدروستکردنی دیوار لەوشوێنانەی کەلەدەرئەنجامی داگیرکاری سەر رۆژئاڤای کوردستان بەدەستی هێناون، ئەمەش بەمەبەستی جیاکردنەوەیان لەرژئاڤای کوردستان، بەپێی راپۆرتەکە تورکیا بەدوری 14 کیلۆمەتر لە ناوەندی گرێ سپی و لە نێوان گوندی کەنداڵ و جەلەبێ، کە بەدووری یەک کیلۆمەتر دەکەوێتە باشووری سنوری تورکیا، دەستی بە دروستکردنی دیوارەکە کردووە و سوپاکەشیان دەستیان بە لێدانی سەنگەری خۆڵی کردووە لەناوچەکەدا، پێشتریش تورکیا ئەم کارەی لەعەفرین کردووە، ئەمەش مەترسی لەسەر سەروەری خاکی سوریا و رۆژئاڤای کوردستان دروستکردووە.