حکومەت پەرلەمان بە عارەبانە دەگرێت

لەلایەن ستاندار Posted on 425 جار بینراوە

عزیز موستەفا

دەمێکە لەسەر دەسەڵاتداری و توانای و ئارامی حکومەتی لەتۆڵەسەندنەوە ئەم پەندە هەیە کە حکومەت کەروێشک بە عارەبانە دەگرێت.
بەلام لە ئێستادا حکومەتی هەرێم بەپلانیکی تۆکمە ژیرانەوبەرنامە بۆ داڕێژراو لەو مەدح و سەنایيەی زیاتری پیشاندا کەتوانی پەرلەمان بەعارەبانە بگرێت.
دوای کەڵەکەبوونی دەیان و سەدان هەڵسوکەوتوو قۆرغکاری و گەندەڵی پاشاگەردانی، بە مۆدێرنکردنی کۆیلەیی و بەشانازی زانینی نۆکەری و ووڵات فرۆشی، کێرڤی ناڕەزایی بەجۆرێک لە هەڵکشاندابوو لەناو جەماوەر .بەرزترین هەڕەمی دەسەڵات کەوتە پاکانەو ناورانه‌ وبەڵێندان و چارەسەری خێرادا بدۆزنەوە.
بۆ ئاراستەکردنی ئەم ناڕەزاییە لەفۆڕمێکی مەدەنی و شارستانیانە و دورکەوتنەوە لەخوێن ڕژان و تاکەڕێگا خەباتی پەرلەمانییە.
بۆیە ئۆپۆزسیۆنی فعلی ئومێدێکی زۆری لەسەر ئەم شێوازی خەباتە هەڵچنی، مۆدێلێکی نوێ لەهەڵبژاردن داهێنا لەگەنجێتی و توانا و شەهادە و خۆشەویستی کاندیدەکان بۆسەرجەم فراکسیۆنەکان و شێوازی بانگەشە و بەشار و دێهات و بەماڵاندا گەڕان وە گێڕانەوەی هەیبەت وشکۆ كه‌جێی ئومێد بێت پەرلەمان،
لەبەرامبەردا دەسەڵات و حکومەت ژیرانەتر کەوتە پاشقۆڵ گرتن لەپەرلەمان یەکەم هەنگاو ڕێگەنەدان بەوەزیر و کاربەدەستەکان بوو بۆبانگهێشتکردنی پەرلەمان دواتر بەکارهێنانی وشەی قابیلی قبوڵ نەکردن لەوروژاندنی بچووکترین ڕەخنە و ناولێنانی موزایەدە بەڕاستی گوتن.
دواتر ناوزڕاندن بەدەستی دەره‌کی وهەڕەشە بەهێز و پڕچەکی دواتر مرۆڤەکان بوون بەهێڵی سوور کەوتنەوە تۆخکردنی سنوری دێگه‌له‌ وسماقولی وهه‌ره‌شه‌ی شه‌ری ناوخۆیی
پەرلەمان لەدونیای دیموکراتی جێی دەرکردنی یاسا و ڕێزگرتنە لای ئێمە جێگەی شەق وەشاندن و ئاو تێگرتن وجنێو فرۆشتنە، پەرلەمان لەدونیای پێشکەوتن شوێنی پەسندکردنی میزانیەی ساڵانە و هەڵسەنگاندنی حسابی خیتامیەو لێپێچینەوەی پڕۆژە و کاری حکومەتە لای ئێمە بۆ تێپەڕاندن و حەسیرمەیدانه‌ دابینکردنی ئالیکی ئەسپی وێنەکانە.
پەرلەمان لای گەلانی وشیار بۆ ڕێکخستنی ژیانی کۆمەڵگایە بۆ ئێمە چەلەحانە وشێواندنی کۆمەڵگایە.
لەدونیای مۆدێرندا باو باوی خەباتی دیبلۆماسی پەرلەمانیە کەبۆ کورد باشترین دەرفەتە لای ئێمه‌ماستاو دەستگرتن و خۆهەڵواسینە بەحزب و باڵ و خەت وختوتەوە، خۆ بچووک کردنەوەیە.
من پێم وایە لەناشیرین کردن و بێ ئەرزشکردنی پەرلەمان ولەسندمو دەستەپاچەکردنی ئەندام پەرلەمان دەسەڵاتی کوردی لەهەموو وڵاتانی جیهانی سێیەمیش جیاییه‌، بەنمونە تورکیا لەڕێگای سیاسەتی شۆڤێنی نەتەوەیی دەستوری هەموارکرد حەسانەی سەر ئەندام پەرلەمنە شێر و بوێرەکانی سەر کوردی هەڵگرت توانی زیندانیان بکات، بەڵام لەناو گەلدا زەلیل نین توانی کەلەپچەیان بکات بەڵام دەستەپاچە نین لەئاست نادادی حکومەت زۆربەی زۆریان دەست بەسەرن بەڵام لەناو جەماوەر و دەنگدەرانیان تاجی سەرن. بۆ نادادی دەست هەڵنابڕن سەربەرزانە قسە دەکەن دەست ڕادەوەشێنن دەنگ هەڵدەبڕن.
من پێچەوانەی زۆر خەڵک ناڵێم خەتای ئەندام پەرلەمانەکانیشی تیا نیە. تۆیەک دەسەڵاتت متمانەت لەگەل وەرگرتبێ بۆ بەرژەوەندی گەل بەڵێنت دابێ سوێندت خواردبێ باکت بەرژەوەندی نامەشروعی حزب و بنەماڵە و کەسەکان چیە من ناڵێم موچەتان زۆرە من دەڵێم ئەرکتان کەمە کارەکانتان لەچەند شتێک کەحکومەت بۆی دیاریکردون قەتیس ماون زۆرتان پێدەکرێ شەرعیەتان هەیە کەمێکی زۆر کەم دەیکەن زۆرتان ماوە بەمووچەکانتان حکومەت شەرمەزار بکەن فێری شەفافیەتی خەرجی و بەتەنگەوە هاتنی هەژار و لێقەوماوان ووڵات بکەن لەڕێگای پەیجەکانتان بۆدەنگدەران و جەماوەری ئاشکرابکەن نەک پارەکانتان بگێڕنەوە بۆگێژاوی گیرفانی بەرمۆدەی حکومەت بۆ لە دەسەڵات ناپرسن چاکسازی چ پەیوەندی بەزیاد کردنی ڕسومات و باج و سەرانە و کرێی کارەبا و ئاو زیادکردنی ئەرکی سەرشانی هاوڵاتیەوە هه‌یه‌
بۆ لەحکومەت ناپرسن.
١- میزانیەی ساڵانە و حسابی داهات و خەرجیت لەکۆتایی ساڵدا حسابی خیتامیت کەمەرجی هەموو حکومەتێکە چەند ساڵە لەکوێیە؟
٢- ناپرسن بیری نەوت و کێڵگەی گازی و پاڵێوگەی شەخسی بۆ هەیە؟
٣- ناپرسی کێشەی ئاو و کارەبا کەی چاک دەبێ؟
٤- ناپرسی سەدان هەزار کادیری حزبی بۆ ناوی فەرمانبەری لێنراوە لەو پێناوەدا ژمارەی فەرمانبەر لەستانداردی جیهانی دەرچووە و ناشیرین کراوە.
٥- ناپرسن چۆن دەبێ شەهید و بکوژ یەکجۆر موچەیان هەبێ؟
٦- ناپرسن بە ئۆباڵی کێ ڕەوایە نەخۆشخانەی گشتی حکومەت لەبەر نەخۆشخانەی ئەهلی و تایبەت خەریکە داده‌خرێ.
٧- ناپرسن زانکۆ و خوێندنگا و باخچەی ئەهلی شوێنی بەسیستەمی خوێندنی حکومی لێژ کردووە و تەبەقاتی چینایەتی دروستکردووە.
٨- ناپرسن بەروبوومی خۆماڵی بەڵاگێڕی بەروبوومی تورکی و ءێرانی بووە.
٩- ناپرسن بانکی حکومی ئیفلاس و ڕوتوڕەجاڵ و نابووت بووە، بانکی شەخشی بەژن و باڵای کردووە.
١٠- ناپرسن ئەم گروپ و کەناڵە بەدڕەوشت و بەدکردارە فەرهەنگ و ڕەسەنایەتی و شیرازەی خێزانیمانی زیندەبەچاڵ کردووە.
١١- ناپرسن ئەو سەنتەرە تورکی و ئێرانیەی بۆ تەجمیل و بەرزکردن و نزمکردنی جەستەی لاوەکانمانی ئیستغلال کردووە و ئەرکی بوک و زاواو زەواجی زۆر قورس کردووە وە پارەی وڵاتیان تاڵان کردووە.
١٢- ناپرسن ملیۆنان لیتر ئاوی باران و بەفر بەفیڕۆ دەڕوات بۆ گلدانەوەی چارەسەرێک بدۆزنەوە.
١٣- ناپرسن بۆ کارگەکانی بەعس کەمتر بوونە ناکرێ بیان بوژێنەوە.
١٤- ناپرسن بەتەواوی کەرتی تایبەتی مەسولین ئینقیلابی بەسەر کەرتی گشتیدا کردووە و لەناوچووە.
ئەمانە و دەیان پرسیاری تر هەنگاون بۆ چاکسازی. گەر پێتان وایە ئەمانە وتنیان گرانە یاخود ترسە یان تاوانەخۆ دەکری بڵێن لەوەزیاتر خۆت بامەدە خۆتان بەدەسڵات و فریاد ڕەس پیشان مەدەن، چۆن دەکرێ چۆن ڕێی تێدەچێ منداڵ برسی و ڕەش و ڕووت و باوک جلی مۆدە و سەعاتی زێڕ و بۆینباغی دەفتەری لەبەر بێت.
چۆن دەکرێ مندال پێخواس و کەمئەندام بێ و بێ عارەبانەی دەستی بێت و باوک ڕتلێک سەیارەی مۆدیلی بۆ نماێشکردن لەدوابێ.
چۆن دەکرێ گوندەکانمان چۆڵبن کەپشتیوانی شۆڕش و ڕاپەڕین بون باوکەکانیش خاوهنی سه‌دان دۆنمی باغ وسیاج وخانووی جه‌ندقات بێت
چۆن ده‌كرێ نمایشی هێزه‌كانی ده‌وروبه‌ رببینین وهه‌ڕه‌شه‌ بكه‌ین وعه‌زه‌ڵات ده‌رخه‌ن وچه‌كی ده‌ستی پێشمه‌رگه‌ ش به‌قوتی وموجه‌ی خۆی كڕدرابێ فیشه‌ كیان ژه‌نگاوی بێت
خوشك وبرایان له‌ جی ئه‌ ترسن بۆناپرسن٠٠؟؟؟یان بۆبه‌رژه‌ وه‌ندیتان وخانه‌نشینیتان ده‌ست هه‌ڵ ده‌بڕن وسه‌رداده‌گرن ꓺꓺ

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.