سوپای تورکیالەوناوچانەی کەلەرۆژئاڤای کوردستان داگیرکردوون.. بەدروستکردنی دیوار دەیەوێت لەخاكی رۆژئاڤا دایانبماڵێت

لەلایەن ستاندار Posted on 211 جار بینراوە

ستاندەر

تورکیا لەوناوچانەی کەلەرۆژئاڤای کوردستان داگیرکردوون، دەیەوێت لەڕیگەی دروستکردنی دیوار لەخاكی رۆژئاڤا دایانبماڵێت، بەپێی راپۆرتێکی ئاژانسی هاوار نیوس لەئێستادا تورکیا دەستی کردووە بەدروستکردنی دیوار لەوشوێنانەی کەلەدەرئەنجامی داگیرکاری سەر رۆژئاڤای کوردستان بەدەستی هێناون، ئەمەش بەمەبەستی جیاکردنەوەیان لەرژئاڤای کوردستان، بەپێی راپۆرتەکە تورکیا بەدوری 14 کیلۆمەتر لە ناوەندی گرێ سپی و لە نێوان گوندی کەنداڵ و جەلەبێ، کە بەدووری یەک کیلۆمەتر دەکەوێتە باشووری سنوری تورکیا، دەستی بە دروستکردنی دیوارەکە کردووە و سوپاکەشیان دەستیان بە لێدانی سەنگەری خۆڵی کردووە لەناوچەکەدا، پێشتریش تورکیا ئەم کارەی لەعەفرین کردووە، ئەمەش مەترسی لەسەر سەروەری خاکی سوریا و رۆژئاڤای کوردستان دروستکردووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.