دەستەی دەست پاکی: دۆخی دەزگاکانی چاودێری لەهەرێمی کوردستاندا باش نیە

لەلایەن ستاندار Posted on 472 جار بینراوە

ستاندەر

ئەمڕۆ سێشەمە لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا “ئەحمەد ئەنوەر” سەرۆکی دەستەی دەست پاکی رایگەیاند: دۆخی دەزگاکانی چاودێری لەهەرێمی کوردستاندا لەئاستێکی باش دانیە، و پێ ویستیان بەئەنجامدانی گۆڕانکاری لەیاساکانیاندا و تازەکردنەوەی شەرعیەتدانیاندا هەیە کەماوەیەکە شەرعیەتیان بەسەرچووە، ئەحمەد ئەنوەر گوتیشی: دامەزراوەکانی چاودێری لەهەرێمی کوردستاندا پێ ویستە بەسەربەخۆیی بمێنەوە و کارەکانیان دور بێت لەدابەشکاری حیزبی.

لەبەشێکی تری کۆنگرە رۆژنامەوانیەکەدا سەرۆکی دەستەی دەست پاکی ئاشکرای کردووە: دوای کۆکردنەوەی فۆڕمی ئاشکراکردنی سەروەت و سامانی بەرپرسان، چەند حاڵەتێکی زیادکردنی سەروەت و سامانی بەرپرسان تۆمارکراوە و نێردراوە بۆ فەرمانگەکانی لێکۆڵینەوە بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لەسەروەت و سامانیان.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.