ئەمریکا: ژمارەی بریندارەکانمان لەئاکامی هێرشە موشەکییەکانی ئێران بۆسەر بنکەکانمان(٥٠)کەس بووە

لەلایەن ستاندار Posted on 186 جار بینراوە

ستاندەر

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ئامارێکی نوێی زیانەکانی هێرشەموشەکییەکەی سوپای پاسدارانی ئێران بۆسەر بنکەسەربازییەکانی لەعێراق بڵاوکردەوە،  بەپێی ئامارەکە ژمارەی بریندارەکانی سوپای ئەمریکا لەئاکامی هێرشەموشەکییەکەی ئێران بۆسەر بنکەی سەربازی “عەین ئەسەد و هەولێر” (٥٠) سەربازی ئەمریکی برینداربوونە و زۆربەی بریندارەکانیش زیان بەمێشکیان کەوتووە، جگە لەبریندارەکان (١٦) سەربازی تریش توشی شلەقانی مێشک بوونە، ئەم ئامارەی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا دوای ٢١ رۆژ لەئەنجامدانی هێرشەکەیە بۆسەر بنکە سەربازییەکانی کە لەرێکەوتی ٨/١/٢٠٢٠ ئەنجامدرا لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێران وەک تۆڵەیەک بەرامبەر کوشتنی سەردار قاسم سولەیمانی لەلایەن هێزەکانی مارێنزی ئەمریکا. شایەنی باسە ئەمە سێیەم ئامارە کەلەلایەن ئەمریکاوە بڵاو دەکرێتەوە سەبارەت بەزیانەکانی هێرشەموشەکییەکەی ئێران بۆسەر بنکەسەربازییەکانی ئەمریکا لەعێراقدا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.