سوپای پاسداران هەڵوێستی خۆی لەسەر گرێبەستی سەدە بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌ستین ڕاگەیاند

لەلایەن ستاندار Posted on 313 جار بینراوە

ستاندەر

سوپای پاسدارانی ئێران هەڵوێستی خۆی لەبارەی گرێبەستی سەدە ڕاگەیاند کە دوێنێ شەو دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ بنیامین ناتەنیاهۆ سەرۆکی ئیسرائیڵ ئاشکرایانکرد.

یەدوڵا جەوانی، یاریدەدەری فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، کاتێک سەیری ناوەڕۆکی گرێبەستی سەدە دەکەین تێدەگەین کە یەک لایەنەیە و لایەنی بەرامبەری تێدا نیە، گرێبەستی سەدە یەکێکی تر لە هەڵە ستراتیژیەکانی ترەمپ-ی گەمژەیە.

هەروەها ئەو بەرپرسەی سوپای پاسدارانی ئێران دەشڵێت، گرێبەستی سەدە هیچ بەرهەمێکی نابێت، بەڵکو هێزی بەرگری فەڵەستینیەکان یەکدەخات و دەیباتە قۆناغێکی نوێوە بۆ ڕزگارکردنی قودس

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.