کۆنگرەى ڕاستەقینەى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان کەى دەستپێدەکات؟!

لەلایەن ستاندار Posted on 290 جار بینراوە

ستاندەر

کۆنگرەى یەکێتى ئەو کاتە دەستپێدەکات، کە دەسەڵاتی ئۆرگانەكان‌ و پۆستی سەرۆك‌ و جێگرانی سەرۆكی ئەو حیزبە بەتەواوى دەستنیشاندەکرێت. بەپێی زانیارییە میدیاییەکان بێت، کۆنگرەى چوارەمى ئەو حیزبە کۆتایی پێهاتووە، بەڵام تاکو ئێستاش رێژەی 75%ی كارەكانی كۆنگرە ماوە و نەگەیشتۆتە کۆتایی.

یەکێک لە دیارترین کێشەکانى یەکێتى بریتیە لە بابەتى دەسەڵاتەكانی ئەنجومەنی باڵای سیاسی حیزب، وەک دەگوترێ (كۆسرەت رەسوڵ عەلی) سەرۆکایەتى دەکات و ئەندامانى ئەو ئەنجومەنەش بە خواستى مەلا بەختیار داواکارییەکیان ئاڕاستەی لیژنەی هەمواری دەستور كردووە. دەیانەوێت ڕێبەرى ئەو ئەنجومەنە جێگرێکى هەبێت، ئەویش مەلا بەختیار بێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.