ئەندامێکى سەرکردایەتى یەکێتى:هەر کەسێک لەناو یەکێتی پێگەى خۆى بۆ بازرگانیکردن بەکاربهێنێ، سزاى دەدەین!

لەلایەن ستاندار Posted on 175 جار بینراوە

ستاندەر

ئەندامێکى سەرکردایەتى یەکێتى، بەناوى بڵێسە جەبار فەرمان لە هەژمارى خۆى لە فەبسبوک نوسیویەتى: دواى زیاتر لە چواردە کۆبونەوەی چڕ کارەکانى کۆنگرەى چوارەمی یەکێتى تەواوبوو، هەروەها کاری لیژنەی پەیڕەو کۆتایى ھات و لەلایەن ئەندامانی ئەو لیژنەیەوە واژو کرا و وا پەیڕەومان تەواوکرد، بەڵام حیکمەت لەجێ بە جێ کردنیەتی!

هەروەها دەشڵێت:بازرگانیکردن قەدەغەیە هەر کەسێک لەناو یەکێتیدا راستەوخۆ یا ناڕاستەوخۆ پێگەی خۆی بۆ خۆ دەوڵەمەندکردن یا خزم و خوێش دەوڵەمەندکردن بەکاربێنێ لەپەیڕەو لا دەدا، لادان لە پەیڕەویش بەپێی پەیڕەوەکە سزای هەیە بەتایبەت بۆ ئەوانەی لە سەرکردایەتین.

لە بەشێکى تر ئاماژە بەوە دەدات،  واجبە دژی دەستەگەری بین. دژی ناوچەگەریی و هۆزایەتی بین دژی گەندەڵی بین. پەیڕەو هەر ئەمەیە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.