بزوتنەوەی گۆڕان هەڵوێستی خۆی لەبارەی چالاکی موهەندیس ئاشکراکرد

لەلایەن ستاندار Posted on 380 جار بینراوە

ستاندەر
عەدنان عوسمان ئەندامی خانەی راپەراندنی بزوتنەوەی گۆڕان رایدەگەیەنێت لەگەڵ شێوازی دەربڕینەکەی چالاکی موهەندیس نەبوین و ئەویش مەبەستەکەی باش نەگەیشتوە بەڵام نەدەبوو وتەبێژی حکومەتی هەرێم بەو شێوەیە وەڵام بداتەوە.
ناوبراو لە دیداری پەیام وتیشی کاندیدی ئێمە ئێستاش بۆ پۆستی بریکاری وەزیری شارەوانی هەر چالاکی موهەندیسە و گۆڕانکار بەسەردانەهاتوە و ئەو پۆستە وەردەگرێت.
ئەو لێدوانەی عەدنان عوسمان لەکاتێکدایە پێشتر جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاند نابێت کەسانی وەک چالاکی موهەندیس بێنە حکومەت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.