دوای راگەیاندنی گرێبەستی سەدە فڕۆکەکانی ئیسرائیل بنکەیەکی سەربازی حەماس بۆردومان دەکەن

لەلایەن ستاندار Posted on 203 جار بینراوە

ستاندەر

فڕۆکەجەنگییەکانی ئیسرائیل بنکەیەکی سەربازی سەربەبزوتنەوەی حەماس لەکەرتی غەززە بۆردوماندەکەن، بەپێی سەرچاوەکانی هەواڵ شەوی ڕابردوو فڕۆکەجەنگییەکانی ئیسرائیل بنکەیەکی سەربازی سەر بە فەیلەقی عیزەدین قەسام و کێڵگەیەکی کشتووکاڵییان لە غەززە بۆردومان کردووە، ئەمەش دوای ئەوە هات کە دوو رۆژ بەرلەئێستا لەواشنتۆن “دۆناڵد ترەم ” سەرۆکی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا لەگەڵ هاوتا ئیسرائیلییەکەی”بنایامین ناتەنیاهۆ” گرێبەستی سەدەیان بۆئاشتی لەرۆژهەڵاتی ناوەڕاست راگەیاند، لەبەرامبەر راگەیاندنی گرێبەستی سەدە مەحمود عەباس سەرۆکی فەڵەستین رایگەیاند: خاکی فەڵەستین بۆ فرۆشتن نیە، لای خۆشیانەوە بزوتنەوەی حەماس بەتوندی گرێبەستەکەیان رەتکردەوە و بەگەڵتاجاری ناویان برد.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.