شەقامی ۱۵۰ مەتری بۆ؟

لەلایەن ستاندار Posted on 379 جار بینراوە

فه‌رمان ڕه‌شاد

راستیەک هەیە کە دۆخی وەبەرهێنان و خزمەتگوزاری لە هەندێک روو لە هەولێر بە بەراورد لەگەڵ سلێمانی و دهۆک بەڕادەیەکی بەرچاو باشترە, بەڵام مانای وانیە دوو دنیای جیاوازن, هەولێر وەک سلێمانی و دهۆک کێشەی قوتابخانە و نەخۆشخانە و بێکاری و قەرەباڵەغی و گرانی و نەبونی عەدالەت و وەرفەتی یەکسانی هەیە, ئەوەی هەیە و جیاوازە زیاتر بواری وەبەرهێنانە کە ئەویش وەک پێویست نەچۆتە خزمەت خەڵکی شارەکە.

بێمە سەر ئەسلی بابەت٫ شەقامی ۱۲۰ مەتری بۆ ئێستای هەولێر پێویست بو جێگای دەستخۆشی بو دەبێ ئەوەش بڵێین دوای راپەرین ئەوە یەکەم پرۆژەی ستراتیژی رێگاوبان بو بۆ هەولێر, بەڵام ئەوەی پەوەندی بە شەقامی ۱۵۰ مەتری هەیە پێویستی و ئەولەویەت نیە, شتی زۆر پێویستتر هەبو کە پارەی بۆ تەرخان بکرێت, ئەی بۆچی دەکرێت؟ لەسەر چ بنچینەیەک پارەی بۆ دیاریدەکرێت؟ کامە دیراسەی دیاریکردنی ئەولەیەتی پێویستی؟ بۆچی پارە بۆ رێگا وێرانەکانی دەوروبەری هەولێر تەرخان ناکرێت کە رۆژانە کارەساتیان لێ دەقەومێ؟

پێم وایە بۆ تۆخکردنەوەی شەڕی ناوچەگەری سلێمانی و هەولێرە, کە ئەوەش رقێک بەرامبەر هەولێر دروست دەکا گوایە پارەی کوردستان هەموی لە هەولێر سەرف دەکرئ کە وانیە, دەیانەێ ئەوان قسە بە ئیدارەی خۆیان بڵێن و مەدحی ئیدارەی هەولێر بکەن, نوخبەی ئەو شارەش زۆر ساویلکانە دەکەونە ژێرکاریگەری ئەو دەنگۆیانە, لەلایەکی تریش بۆ ئەوەی خەڵکی هەولێری پێ قەردار بکەنەوە و کێشە بنەرەتیەکانی تری شارەکە لەبیر بکرێت.

هۆکارێکی تر ڕەنگە بۆ بەرزکردنەوەی نرخی ئەو زەویانەیە کە لە دەوروبەری شەقامەکەن.

ئەوە بۆ بەرگری لە شکستی ئیدارەی سلێمانی نیە, بەدڵنیایی بەشێکی بەرچاوی خراپی ئەدای ئەوێ پەیوەندی بە خراپتر ئیدارەدانی دارایی هەیە, بەڵام لای من بابەتەکە دروستکردنی ئەو رقەیە لای ناوچەکانی تر کە پێیان وابێ بە پارەی باج و نەفتی ئەوان هەولێر کرایتە دوبەی.

من شارەکەی خۆم زۆر خۆشدەوێ بۆیە بەرگری لەو بابەتە دەکەم, نامەوێ لەبەر ئەو جۆرە هۆکارە بێ بنەمایە بهێڵین ئەو نەزعەی دروستکردنی رق بەردەوام بێ, هیوادارم عاقڵمەندانی ئیدارەی هەولێریش لە خەتەری ئەو جۆرە دیاردە و سیاسەتە تێبگەن, لەگەڵ دەستخۆشیش بۆ هەر کار و خزمەتێکی باش کە دەیکەن.

باشترین چارەسەریش بۆ ئەو کێشەی خزمەتگوزاریە بریتیە لە پەسەندکردنی بودجە, بۆ ئەوەی لەوێ پرۆژە خزمەتگوزاریەکان دادپەروەرانە دابەشبکرێن لە زاخۆ تا پێنجوێن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.