فەڵەستینیەکان کامەیان هەڵدەبژێرن خواردنی بێ سفرە یان سفرەی بێ خواردن

لەلایەن ستاندار Posted on 359 جار بینراوە

دەریا محمد

(کورتەیەکی مێژوویی )

ئیسرائیل وڵاتێکە لەرووی سنورەوە دەکەوێتە سەر کەناری دەریایی ناوەراست ، دەکەوێتە نێوان وڵاتەکانی لوبنان و سوریاو میسرو سوریا ، لە ساڵی ۱۹٤٨ لەسەر خاکی فەڵەستین دامەزرا لەلایەن ئەنجومەنی یەهودی سەهیۆنیەوە ، بەنی ئیسرائیلیەکان لەسەدەی شانزدەمەوە لە فەڵەستین نیشتەجێ بوون ،لە ئێستادا یەهودیە هاوچەرخەکان خۆیان بە نەوەی ئەوان دەزانن و دەڵێن لە بنەرەتدا فەڵەستین خاکی ئێمە بووە و عەرەبەکان داگیریان کردوە .
دوای وازهێنانی بەریتانیا لە فەڵەستین رێگە خۆشکەربوو تا یەهودیەکان اعلانی دەوڵەتی ئیسرائیلی بکەن بە سەرکردایەتی پرۆفیسۆر (تیۆدۆر هرتزل) کە پێشتر لە پرۆتۆکۆلاتی ساڵی ۱٨۹۰ دایان رشتبوو .
عەرەبەکان بەمە رازی نەبوون بۆیە شەرێکی خوێناوی روویدا ، ساڵی ۱۹٦۷ دووبارەجەنگ هەڵگیرسایەوە لەنێوان عەرەب و یەهودیەکان ، کە لە کۆتایدا ئیسرائیل بە هاوکاری ئەمریکا جەنگەکەی بردەوە و بەرزایەکانی جۆلان و نیمچە دوورگەی سینای داگیرکرد .

(نەخشە رێگەکەی ترامپ)

لە رێکەوتی ۲٨ ی یەکی ۲۰۲۰ ترامپ نەخشە رێگایەکی راگەیاند بە ناوی (صفقاتی سەدە ) بۆ کۆتایهێنان بە کێشەی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین ، بە کورتی لە خوارەوە دەیخەینە روو :
۱- ئەو شارەی زۆرترین ململانێی لەسەرە کە لای فەڵەستینیەکان بە قودس و لای ئیسرائیلیەکان بە ئۆرشەلیم ناسراوە ،دەبێتە پایتەختی ئیسرائیل .
۲-ئیسرائیل شوێنەوارە ئاینیەکانی ناو قودس دەپارێزێت و ضمانی پاراستنی ئازادی ئاینی نێوان یەهودی و مەسیحی و ئیسلام دەکات .
۳- کۆتایی هێنان بە ناکۆکیەکانی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین .
٤- رێکخراوە چەکداریەکانی فەڵەستین لە چەک داماڵێن تا هێرش نەکەنە سەر ئیسرائیل .
٥- ئیسرائیل فراوانکاریەکانی بۆ ماوەی ٤ ساڵ رابگرێت بە مەبەستی چارەسەری ناکۆکیەکان .
٦-دروستکردنی دەوڵەتێکی بچوک لەناو ئیسرائیل بۆ فەڵەستین کە پێک دێت لە شارەکانی (غەزە ،رفع ، خلیل ،جنین ،طولكرم نابلس ، ربخا ، وە بەشێکی بچوک لە شارەکانی قودس و بیت لحم و قلقیلیە ) .
۷-فەڵەستینش بۆخۆی لەناوچەی رۆژهەڵات پایتەختێک دیاریدەکات .
٨- لە ئەگەری رازی بوونی فەڵەستین بە پرۆژەکە ئەمریکا بە بری ٥۰ ملیار دۆلار وەبەرهێنان لە فەڵەستین دەکات و یەک ملیۆن هەلی کار بۆ خەڵکەکەی دەرەخسێنێ .

ئەو وڵاتانەی بە ئاشکرا لۆبی پرۆژەکە دەکەن
(سعودیە ،بحرێن ،ئیمارات ،عومان ،میسر ، بەریتانیا ، فەرەنسا ) .
ئەو وڵاتانەی دژن (روسیا ،ئوردن ، عێراق ،تورکیا ، ئێران ، قەتەر ) .

هەر دوای راگەیاندنی پرۆژەکە سەرۆکی دەسەڵاتداری فەڵەستینی و بزووتنەوەی چەکداری حماس پرۆژەکەیان رەتکردەوە و رایانگەیاند خاکی خۆمان بە پارە نافرۆشین .

(چی باشە بۆ فەڵەستین )

چ لە رووی هێزی سەربازیەوە چ لەرووی سیاسی و ئابوریەوە فەڵەستین ناتوانێ رووبەرووی ئیسرائل و ئەمریکا ببێتەوە ، بۆیە تاکە رێگای چارەسەر بۆ فەڵەستین تەنها و تەنها رێکەوتنی سیاسیە ، لە حاڵەتی رازی بونی فەڵەستین بە پرۆژەکە خۆشگوزەرانیەکی زۆر بۆ خەڵکەکەی بەدەست دەهێنێ و لە حاڵەتی رازینەبونیشی ئەوە کێشەکان هەر گەورەتر دەبن و رەنگە ئەوەی ئێستا هەشیەتی لەدەستی بدات ، بۆیە داهاتوو وەڵامی ئەوەمان دەداتەوە ئایا فەڵەستینیەکان کامەیان هەڵدەبژێرن خواردنی بێ سفرە یان سفرەی بێ خواردن .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.