ستاندەر
دوێنێ شەو لە ناحیەى قەرەتەپە چه‌كدارانی داعش له‌سه‌ر رێگای جه‌باره- قه‌ره‌ته‌په، بازگه‌ی كاتیان دروستکردووە، له‌ئه‌نجامی ئەوەشدا دوو شۆفێری ئۆتۆمبێڵى بارهه‌ڵگریان فڕاند، كه خه‌ڵكی خانه‌قینن و براشن. لەگەڵ پێنج کەسی دیکە، كه خه‌ڵكی ناحیه‌ی قه‌ره‌ته‌په‌ن.
سپێدەى ئەمڕۆش به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی قه‌ره‌ته‌پە، ڕووداوەکەى پشتڕاستکردەوە و گوتى:ته‌رمی یه‌كێك، لە كه‌سانى ناو ڕووداوه‌كه‌ى سەر رێگه‌ی قه‌ره‌ته‌په- جه‌باره مان دۆزیوەتەوە شوێنەوارى فیشەک به‌جه‌سته‌یه‌وە دیار بوو.