لە بەغداد وێنەگرێکى کچ تەقە لە خۆپیشاندەران دەکات!

لەلایەن ستاندار Posted on 234 جار بینراوە

ستاندەر

لە بەغداى پایتەخت لە کاتى بەڕێوەچونى خۆپیشاندان، کورتە ڤیدیۆیەک، کە بە میدیاکانى عێڕاقى دا بڵاوبۆتەوە و بووەتە جێگەى باس. ئەوەیە وێنەگرێکى کچ تەقە لە خۆپیشاندەران دەکات، بە ڕێگایەکى جیاواز هەوڵى سەرکوتکردنى خۆپیشاندەران دەدرێت.

لەو بارەیەوە چاڵاکوانان دەڵێن:هێزە عێڕاقیەکان  و گروپە چەکدارەکانى ئێران نەیانتوانى ئێمە دابمرکێنن، بۆیە ئێستا کچێک بەجلێکى سوورەوە، کە دەمانچەیەکى لەشێوەى کامێرا بەدەستەوەیە هەوڵى کوشتنمان دەدات. یەکێک لە خۆپیشاندەران، کە چەرخى تۆک تۆکى پێیە دەڕواتە شوێنى ڕووداوەکە و قەوانەکان کۆدەکاتەوە. بەڵام ئەوەى جێگەى گومانە، تاکو ئێستا ئەو ڕووداوە بەفەرمى پشتڕاستنەکراوەتەوە.

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.