ستاندەر کۆتا ململانێی باڵەکانی نێو یەکێتی، ئاشکرا دەکات

لەلایەن ستاندار Posted on 286 جار بینراوە

ستاندەر

یەکێتی نیشتیمانی دوێنێ کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا لە شاری سلێمانی، بەپێی زانیارییەکانی ستاندەر، ئەنجومەنی دانایان کە بریتین لە ئەندامە بە تەمەنەکانی نێو ئەو حیزبە، بەشدار نەبوون لە کۆبوونەوەکە، چونکە دەیانەوێت لە هەموارکردنەوەی پەیڕەوی ناوخۆ دەسەڵاتیان وەکو جاران بمێنێت، هەتا ڕادەی ڤیتۆشیان پێبدرێت. بەڵام لە هەموارکردنەوەی پەیڕەو دەسەڵاتیان ڕووی لە کەمبوونەوە کرد و دەسەڵاتێکی کەمیان بۆ سکرتێر دانا. خاڵێکی تری گرنگیش ئەوەیە، دوو جێگریان داناوە، هەردوو جێگریش لە بنەماڵەی ماڵی مام جەلالن.
باڵی ئەنجومەنی دانایان دەیانەوێت، یەک جێگرهەبێت و دەسەڵاتی سکرتێریش زیاد بکرێت.

هەر بەپێی زانیارییەکانی ستاندەر، بۆ ئەوانەی ناڕازیین گفتوگۆیان لەگەڵ بکات، بەڵام وەکو سکرتێر، کە چاوەڕوان دەکرێت دکتۆر بەرهەم ببێت بە سکرتێر. تاکو ئێستا هیچ لێدوانێکی نەداوە، هەر لە بەغدایە و بە کارەکانی ئەوێی سەرقاڵە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.