ستاندەر
سێرکی لاڤرۆف وەزیری دەرەوەی ڕوسیا ڕایدەگێنێت دەوڵەتی تورکیا لە سوریاوە چەکدار بۆ لیبیا دەگوازێتەوە و تۆمەتباریدەکات بەوەی پابەند نەبووە بە جێبەجێکردنی ناوەڕۆکی ڕێککەوتننامەکانی سوچی سەبارەت بە ئیدلب.
ئەوە لەکاتێکدایە لەودوایانە پەیوەندیەکانی نێوان ڕوسیا و تورکیا گرژی و ئاڵۆزی بەخۆوە بینیوە و بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەکانی ڕوسیا لە سوریا چەند سەربازێکی تورکیا بونەتە قوربانی.