رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان هێزەکانى پێشمەرگە بە پێشێلكردنی مافەكانی منداڵ تاوانبار دەکات

لەلایەن ستاندار Posted on 446 جار بینراوە

ستاندەر

ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوى نەتەوە یەكگرتوەكان، کە ناوى ئەنتۆنیۆ گۆتیرێسە. لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژە بەوە دەدات کۆمەڵێک لایەن هەن لە عێراق پێشێلکارییان بەرامبەر مافەکانى منداڵان کردووە، کە بریتین لە: هێزە ئەمنیەكانی عێراق و حەشدى شەعبی و هێزەکانى پێشمەرگە و ئێزدیەكان و هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتی. بە پێی ئامارەکانى نێو ڕاپۆرتەکە بێت و ئەو حاڵەتانەى لە نێویاندا تۆمار کراون، هی سەرەتای مانگی تەمموزی ساڵی 2015 یە، تا كۆتایی مانگی تەمموزی 2019-ی ساڵى ڕابردوو. لە نێو ئەو تاوانبارانەش داعش گەورەترین پشکى بەردەکەوێت.

بە پێی ئەو بەڵگانەبێت، کە لە ڕاپۆرتەکەى نەتەوە یەکگرتووەکان هاتووە: ١- هێزەكانی پێشمەرگە بەرپرسیارن لە كوشتن و شێواندنی 34 منداڵ و منداڵێکیشان کردووە بە سەرباز. ٢- هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە كوشتن و شێواندنی 142 منداڵ بەرپرسن ٣- رێكخراوی داعشیش پشکى شێری بەردەکەوێت، کە بەرپرسن لە کوشتن و شێواندنى 462منداڵ و 151 منداڵیشی كردوە بە سەرباز.

ئەوەى جێگەى سەرنجدانە ئەوەیە، هێزەکانى حەشدى شەعبی  به‌رپرسن لە ئه‌نجامدانی زۆرترین دەستدریژی سێکسی بۆ سەر منداڵان، لە نێویشیاندا زۆترین حاڵه‌ت لاقه‌كردنی منداڵی كوڕە.

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.