بەهۆى ژمارەیەک شۆفێرەوە، ڕێککەوتنى نێوان حکوومەتى هەرێم و ئێران مەترسی دەکەوێتە سەر

لەلایەن ستاندار Posted on 292 جار بینراوە

ستاندەر

یەکشەممەى ڕابردوو، کۆمەڵێک شۆفێرى بارهەڵگر لە سنورى مەرزی باشماخ بەچەکەوە چوونەتە سەر ڕێگەى ئەو بارهەڵگرە ئێرانیانەى، کە شووشە لە ئێرانەوە دەگوازنەوە ناو شارەکانى هەرێم.

زانیارییە میدیاییەکان ئاماژە بەوە دەدەن، بەو هۆکارە مەترسی کەوتۆتە سەر ڕێککەوتنێکى نێوان هەرێمى کوردستان و ئێران. لە ڕێککەوتنەکەى ئەواندا هاتووە، تەنیا سێ جۆر کەلوپەل لەكاتی هاتنیان لە ئێرانەوە بۆ هەرێم دەبێت دانەگیرێن، کە ئەوانیش بریتین لە: ١- پتمۆس ٢- ئەساسی مۆبیلیاتی ناوماڵ ٣- شوشەی گەورە.

 

سەرچاوە/ میدیاى درەو

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.