ستاندەر
ئێستا لە جیهاندا ڤایرۆسی کۆڕۆنا بە تەواوى تەشەنەى سەندووە و بڵاوبووەتەوە، بەم هۆیەش پێویستە هاوڵاتیان خۆى لێ بپارێزن. یەکێک لە ڕێنماییەکانى خۆپاراستنیش دەمامکە. لە هەولێر وەک دەگوترێ، پێشتر نرخى دەمامکێک تەنیا ٥٠٠ دینار بوو، بەڵام ئێستا لە شەقامى پزیشکان نرخى گەیشتۆتە ٧ هەزار دینار. ئەوەش بەهۆى زۆرى داوا، لەسەرى بووە بە ئەزمە و کەمى لێ ماوە.