د.بەرهەم باجی هەڵوێستەکانی بەغدای دایەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 310 جار بینراوە

ستاندەر

لە کۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی سەركردایەتی گشتی یەكێتی هاوسەرۆكایەتی بۆ بەڕێوەبردنی یەكێتی لە پەسەندکرا.دکتۆر بەرهەم ساڵحیش ئامادەنیە پۆستی سەرۆکی یەکێتی وەربگرێت بە هاوسەرۆکایەتی.

هەرچەندە لە پێشتر بەپێی ڕێککەوتنی نێوان باڵەکانی یەکێتی ئەوە یەکێتی یەک سەرۆک و دوو جێگری دەبێت و سەرۆکی حزبەکەش بۆ دکتۆر بەرهەم سالح بێت ،بەڵام بەپێی زانیارییەکان باڵە دەستڕۆیشتوەکانی یەکێتی لە ڕێککەوتنەکەی پێشوو پاشگەزبوە،ڕازی نەبوون بە تەنیا پۆستی سەرۆکی یەکێتی بۆ دکتۆر بەرهەم سالح بێت

بەپێی زانیارییەکانی ستاندەریش ،پاشگەزبونەوەی باڵەکانی یەکێتی بەهۆی فشارەکانی ئێران بووەو پەیوەندی بە هەڵوێستی سەرۆک کۆمار دکتۆر بەرهەم ،هەیە کە لە بەرەی خۆپیشاندەران بووە  پشتگیری خۆپیشاندەرانی عێراقی کردووە دژی هەڵوێستی لایەنە شیعەکانی عێراق بووە.

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.