پسپۆڕێکی یاسایی هۆشداری داوەتە عەلاوی لە تەواوبونی وادەی یاسایی

لەلایەن ستاندار Posted on 198 جار بینراوە

ستاندەر

تاریق حەرب پسپۆری یاسایی لەنامەیەکی بۆ محمد تۆفیق عەلاوی کاندیدی ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ،  هۆشداری داوەتێ لە تەواو بوونی وادەی یاسایی و داوای لێکردووە پەلە بکات لە پێکهێنانی کابینە وزاریەکەی.

ئەو پسپۆرەی یاسا ئاماژەی بەوە کردووە لەدوای کۆتایی وادەی یاسایی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ کە سی ڕۆژە ئەو وادەیە درێژ ناکرێتەوەو چونکە ئەو ماوەیە ماوەی کەوتنە و ناتوانرێت جارێکی تریش ناوبراو ڕابسپێردرێتەوە بۆ تەشکیلکردنی کابینەکەی، و پێویستە لەدوای ئەو وادەیە سەرۆک کۆمار کاندیدێکی تر ڕابسپێرێت بۆ تەشکیلکردنی کابینەی وزاری نوێ.

ئەوە لەکاتێکدایە سەرەتای ئەم مانگە سەرۆک کۆماری عێراق، محمد تۆفیق عەلاوی ڕاسپارد بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ و لەئێستاشدا ناوبراو تەنها ۲۲ ڕۆژی لەبەردەم ماوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.