پشکى کورد لە حکوومەتى عێراق پەیوەندى بە چییەوە هەیە؟؟ لەسەر زارى پەڕلەمانتارێکى عێراق

لەلایەن ستاندار Posted on 257 جار بینراوە

ستاندەر

پەڕلەمانتارێکى فڕاکسیۆنى کۆمەڵ، لە پەڕلەمانى عێراق ڕایگەیاند، پشکى کورد لە حکومەت پەیوەندى بەوەوە هەیە ئایا کورد بە یەک لیست بەشدارى دەکات یاخود نا، ئەگەر بەیەک لیست نەبێت کاتێک هاتینە سەر بابەتى بەشداریکردن ئەوە پەیوەندى بەوەوە هەیە ئایا بە وەزیر بەشدارى دەکەین یاخود نا. دەکرێت وەزیرەکان مۆرکى حزبایەتیان پێوە بێت، دەکرێت وەزیرێک بە پێشنیارى یەکێتى و وەزیرێک بە پێشنیارى پارتى بێت و وەزیرێکیش بە پێشنیارى گروپى 15 بێت، کە ئەمەیان ئەگەرى زۆرترە، ئەوەش ئەگەر بڕیار بێت وەزیرەکان سەربەخۆ بن و سەر بەهیچ پارتێکى سیاسى نەبن و پارتەکان تەنها پشتگیریان بکەن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.