بەرپرسێکى پارتى:لەناوچەى خانەقین، شەوانە داعش بە ئاشکرا هێرش دەکات و بازگەى سەربازى دادەنێت!!

لەلایەن ستاندار Posted on 229 جار بینراوە 0 سەرنج
image

ستاندەر

شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا، به‌رپرسی لقی خانه‌قین و به‌رپرسی لێژنه‌ی ناوچه‌ی كفریی پارتی ڕایگەیاند، داعش جووڵه‌یه‌كی به‌هێزی هه‌یه‌ له‌ سه‌عدیه‌ و قه‌ره‌ته‌پە‌ و نه‌فتخانه‌ جووڵه‌ی بەرچاویان هه‌یه‌ و له ‌چه‌ند ناوچه‌یه‌ك وه‌ك گرووپ هێزی تۆكمهی‌ خۆیان ڕێك خستووه‌ته‌وه‌. سوپای عێراقی هه‌ماهه‌نگی، له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌ و هاوپه‌یمانان ناكات و مه‌ترسیی كه‌وتنی ناوچه‌كەش‌ هه‌یه،‌ چونكه‌ به ‌ئاشكرا شه‌وانه‌ هێرش ده‌كه‌ن و بازگه‌ی سه‌ربازی داده‌نێن و ئێستاش ترسێكی زۆر لای خه‌ڵك دروست کردووە‌.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *