لە بارەى گیانلەدەستدانی پێشمەرگەکەی یەکێتی، پارتی داوایەکی ئەو حیزبە ڕەتدەکاتەوە!!

لەلایەن ستاندار Posted on 221 جار بینراوە

ستاندەر

پارتی دیموکراتی کوردستان، دروستکردنی لیژنەی هاوبەش لەسەر گیان لەدەستدانی پێشمەرگەکەی یەکێتی لە ناو زیندانی ئاسایشی هەولێر ڕەتدەکاتەوە. بەپێی زانیارییەکانی ستاندەر، یەکێتی، داوای لە پارتی کردووە لیژنەیەکی هاوبەش لە نێوان هەردوو حزبەکە پێکبێت بۆ دۆزینەوەی هۆکاری سەرەکى گیان لە دەستدانی ئەو پێشمەرگەیەی یەکێتی لە زیندانی ئاسایشی هەولێر.

هەر بەپێی زانیاریەکان، پارتی داواکاریەکەی یەکێتی ڕەتکردووتەوە ڕایگەیاندووە، دۆسیەی کوژرانی پێشمەرگەکەی یەکێتی پەیوەندی بە پارتیەوە نیە و پەیوەندی بە ئاسایشی هەولێر هەیە.

هەروەها پارتی ڕاشیگەیاندووە، پەرلەمانی کوردستان لە ڕێگەی ئەو لیژنەیەی دروستیانکردووە، دەرئەنجامی ڕاستیەکەیان بۆ دەرکەوتووە و پشتگیری بەیاننامەی ئاسایشی هەولێر دەکەن، لەبارەى هۆکاری گیان لە دەستدانی پێشمەرگەکە. بۆیە پێویستە دۆسیەکە دابخرێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.