چاودێرانی سیاسی…. سیستەمی هاوسەرۆکایەتی یەکێتی روبەڕوی قەیرانی گەورەدەکاتەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 208 جار بینراوە

ستاندەر

لەکۆبوونەوەی ئەنجومەنی گشتی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی بەسەرپەرشتی “مستەفا چاورەش” یەکێتی بڕیاری دا سیستەمی هاوسەرۆکایەتی پەیڕەوبکات، چاودێرانی سیاسیش پێیان وایە سیستەمی هاوسەرۆکایەتی یەکێتی لەسەر ئاستی ناوخۆی و دەرەکی ڕوبەڕوی قەیران دەکاتەوە، چاودێران پێشبینی دەکەن هاوسەرۆکانی یەکێتی لەبابەتی ئیدارەدانی حیزبەکەیاندا لەگەڵ ئەنجومەنی دانایانی ئەو حیزبە ڕوبەڕوی گرفت ببنەوە، ئەمە جیالەوەی ئەو هێزە لەچوارچێوەی ئەم سیستەمەدا لەڕوی دیبلۆماسیەوە زیانی گەورەی پێ دەگات.

لەلایەکی تر دکتۆر “محمد کیانی” پەرلەمانتاری پێشوی عێراق ڕەخنە لەسیستەمی هاوسەرۆکی یەکێتی دەگرێت و دەڵێت:  هاوسەرۆكییەی یەكێتی وەك هاوسەرۆكیەتیەكەی هە دە پە و پ ك ك نییە بەلكو دوو شتی زۆر لێك جیاوازن. ئەمەی یەكێتی بۆ پێكەوە ژیانی سەرە گەرمەكانە، ئەو ڕكابەرانەی سەرانی حیزبێك كەسیان ئەوی تری قبول نییە وەك كەسی یەكەم لە هەڕەمی بنیادی سەرکردایەتی حیزبەكەیان و کەسیان ئیعتراف بە بەوی تر ناكات لەو دەسەڵاتداریەتیەی پێویستە یەكیان نۆێنەرایەتی بكەن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.