دوای دەرکەوتنی ڕاستیەکان ئێوە وەك سەرکردە دەرنەکەوتن

لەلایەن ستاندار Posted on 340 جار بینراوە

ڕه‌شاد گه‌ڵاڵی

کلتووری سیاسی وڕۆشنبیری گەلانی بڕیاربەدەست لەسەرجەم بەشەکانی کوردستان ئەو ڕاستیە دەردەخات ئاستی هۆشیاری و ڕەوشەنبیرییان نزمەو باوەڕیان بەدەنگ و ڕەنگی جیاواز لەخۆیان نیەو هەرچی پڕۆژەی دێمۆکراسی و بەرنامەو کاری هاوبەش و بەیەکەوەیی هەیەو دەبینرێت بۆگۆڕانکاری ناوچەکە ئەمان بوونەتە لەمپەر کۆسپ و تەگەرە دروست دەکەن یاخود شکستی پێ دەهێنن ،
بەئاڕاستەیەکی تر بوونی ئەو کلتوورە دواکەوتووە هۆکار گەلێك بووە بۆ دواخستن و نەپێکانی ئامانج گەلێك لە ناوچەکە کەگەلەکەمان لەپێناویدا ڕووبارێك خوێنی بە سەخاوەتەوە بەخشیوە بەئازادی کەمەبەست لێی گەیاندنی گەلەکەمان بووەبەکەناری ئارام ، لەم نێوەندەکۆی کۆسپ و تەگەرەو گوشارەنێوخۆیی وهەرێمایەتیەکان نەیان توانی بەربەپێشکەوتن وپێگەیشتوویی بەشێك لەسەرکردەکاریزمەکان بگرن کەکۆی جوڵەو هەوڵەکانیان ناساندنی کێشەی ڕەوای گەلێکی ژێردەست و ستەم لێکراوبووە کە زیاتر لەیەك سەدەیە قوربانی دەبەخشێ و لە گشت مافە سەرەتاییەکانی بێ بەشە ،
وەك پێناسە ڕیفراندۆم
لەدیدە زانستەکەیەوە مەبەست لێی پڕۆسەیەکی یاسایی سیاسیەبۆ وەرگرتنی ڕای هاونیشتمانیان لەسەرپرسێکی دیاریکراوکەپەیوەندی بەدیاریکردنی چارەنوسیانەوە هەیەوبەشێوەیەکی دێمۆکراسی ڕاستەوخۆ ئەنجام دەدرێت ،
وەك پێناسە ڕیفراندۆم
وەك بەشێك لەکایەی دێمۆکراسی ڕێگایەکە بۆ ئەوەی گەلان بتوانن بەمافی خۆیان بگەن کەهەمان مافی دیاریکردنی چارەی خۆنوسینە ، دیاریکردنی مافی چارەی خۆنوسین بەشێکە لەمافە مەدەنی – سیاسی -کۆمەڵایەتی وئابوریەکان و لەجاڕنامەی جیهانی مافی مرۆڤ و نەتەوەیەکگرتووکاندا جەختی لەسەرکراوەتەوە ،

لەدواین دیداروچاوپێکەوتنیدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەڕێزنێچیرڤان بارزانی لەگەڵ وەرزنامەی خوێندنەوەی سیاسەتی دەرەوەی ئێران کەئەم دیدارە لەدووبەش پێك هاتووەو بەشێکی ئەم دیدارەلەلایەن ئاژانسی هەواڵی میهر بڵاو کراوەتەوە دەفەرموێت ،
بۆکورد ئەوەسەلمێنرا کە بەڕێوەبردنی ڕیفراندۆم ڕوانگەیەکی دروست نەبووە ،
یاخود دەفەرموێت ئەم سیاسەتی سەربەخۆخوازییە لەئێستادا شتێکە نایەتەدی و ئەنجامی نابێت ،

بۆیە پێویستەهەموولایەنەکان پێکەوە هاوبەشی سیاسی بن بۆئەوەی عێراق لەم قۆناغە هەستیارەی پێیداگوزەردەکات سەرچاوەی ڕێکخستنەوەی بین و بەهەموولایەكیش کاروباری وڵات ڕێک بخەینەوەو قۆناغی ڕابردووتێپەڕێنین ، لەدووهەمین ساڵیادی ڕیفراندۆم لە ٢٥ی ئەیلول بەڕێز مسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لەتویتێکدا دەفەرموێت
لەم ڕۆژە پیرۆزەدا سڵاوو ڕێزو پێزانینم هەیە بۆ هەموو ئەوانەی خۆیان نەچەماند و ناچەمێنن دەست و چاوی هەموویان ماچ دەکەم ،
`هەمان سەرکردەی کورد لە بەغدای پایتەخت لەبەردەم هادی عامری دەفەرموێت هاتووین تاکو هەڵەکان ڕاستبکەینەوە ، مەسروربارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم و ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی لەتازە ترین دیداریدا لەسەرەتای ئەم مانگەدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی فڕاس 24 دەفەرمێت ئەنجام دانی ڕیفراندۆم هەرگیزبۆسەر بەخۆیی نەبووە تەنها مەبەستمان ئەوە بووە بزانین گەلەکەمان چی دەڵێت ، بەڵام بەکردارسەربەخۆیی ڕانەگەیانرا چونکە ویست شتێکە ئامانج شتێکی تر ،
بەپێچەوانەوە ئێمە هەمیشە ئامانجمان ئەوبووە پەیوەندیەکی باشمان لەگەڵ پایتەخت هەبێت ،

دوای شاردنەوەی ڕاستیەکان بۆماوەی چەندین ساڵ بەڕێز کاکە حمەی حاجی محمود سکرتێری حزبی سوسیالیست پەردەی لەسەرڕاستیەشاراوەکان هەڵدەماڵێ و بەکوردو دۆست و نەیارو شەیدایانی گەیشتن بەڕاستیەکان لەکۆبوونەوە شاراوەکانی بەناوئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆم
دەفەرموێت ئاغای سلێمانی لەدواین کۆبونەوەی بەناو ئەنجومەنی ڕیفراندۆم بەئێمەی وت فەرموون
ئاڵای کوردستان و پێشمەرگەی کوردستان بێننە سەر بەرزاییەکانی حمرین وئاڵای کوردستان لەسەرئەوبەرزاییە بەشکۆوەبەرزبکەنەوە بەمەرجێك تەنها لەپڕۆسەی ڕیفراندۆم دووربکەنەوە گەرسووریشن لەئەنجامدانی ئەوپڕۆسەیە لەکەرکوك ئەنجامی مەدەن چونکەکاتەکەزۆرهەستیارە لەکۆتا هەموو دەسکەوتە بەدیهاتووەکانتان لەدەست دەدەن ،
`لەکۆتا دەڵێم :
لەغیابی سەرکردەی کاریزما ڕەوانشاد جەنابی مام جەلال ،
بەناوسەرکردەکانی هەرێم خوێندنەوەو پێشبینیەکانتان لەمەڕ ڕووداوو پرسەهەنوو کیەکان هەنگاوێك زیاتر لەبەردەمی پێی خۆیان تێپەڕناکات و بەپێچەوانەوە هۆکارگەلێک بوون بەپاشکشەپێکردنی پرسی چارەسەرکردن و گەیاندنی گەل و نیشتمان بە ئیمڕۆ ،
بۆیە دەڵێم
گەورەیی سەرکردە لەکاتی شکستەکان دەردەکەوێت کەبتوانێت دان بەشکستەکان بنێت و هیچ لایەك تاوانبار نەکات وەك سەرکردەی کۆچ کردووی نەتەوەیی عەرەب وڵاتی مصر جمال عبدالناسر شکستەکان لەئەستۆبگرێت و داوای لێبوردن لەگەل و خانەوادەی شەهیدان بکات .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.