ستاندەر
مەحمود عوسمان چاودێری سیاسی لە لێدوانێکیدا بۆ “بغداد الیوم ” ڕایدەگێنێت گەورەترین درۆ لە عێراق بابەتی دیاریکردنی وەزیری سەربەخۆیە، چونکە ئێرە عێراقە نەوەک ئەوڕوپا.
مەحمود عوسمان وتوشیەتی هەڵەی گەورەی محمد تۆفیق عەلاوی کاندیدی ڕاسپێردراو بۆ تەشکیلکردنی کابینەی نوێ وەرگرتنی ئەو پۆستەیە، و سەرکەوتوو نابێت، چونکە پێکهاتەکانی عێراق شیعەو سونەو کورد بەشی خۆیان دەوێت و مەرجی خۆشیان هەیە، ئەوەش شکست بە کابینەکە دێنێت.