پرۆسەی سەر شۆڕ کردن.!

لەلایەن ستاندار Posted on 472 جار بینراوە

نەبەز جەلال

بە بێدەنگی نانی بەیانیم خواردو بە خاوە خاوییەک خۆمگۆڕی و بە ھێواشی بەقەراغی شۆستەکەدا چوومە سەر شەقامە سەرەکییەکی بەردەم ماڵمان، دەستم لە تەکسییەک ڕاگرت و رۆژباشم لە شۆفێرەکەی کرد، ووتم ئەرک نابێ تا سەھۆڵەکە « شەقامی سالم »م بەری، ووتی : فەرموو. ڕادیۆکەی بەکزی لەسەر بەرنامەیەکی دینی ئیشیدەکرد، بە کپییەکی سەیرەوە شۆفێری دەکردو سەری بەسەر سوکانەکەوە متکردبوو.! تا گەیشتمە جێ ھیچی نەوت ئەوە یەکەم جاربوو شۆفێرێکی ئەوھا بێدەنگ ببینم ھەر گوێی لەسەر بڵندگۆی ڕادیۆکە بوو وا ھەستم دەکرد کە تەنھابێ.!

دابەزیم و لەبەری شەقامەکەوە پەڕیمەوە ئەوبەر دوکانەکان، مێز و عەرەبانەکان خەریکی خواردن ئامادەکردن بوون ھەمویان سەریان شۆڕکردبۆوەو شتیان ئامادەدەکرد ئاگایان لە ھیچ نەبوو ھەریکەو بەشتێکەوە سەرقاڵبوو ھیچیان نەدەبیست.! چاوم دەگێڕا بۆ ھاوڕێیەکم تاک و کۆ بە پیاسە خەڵک بە سەرکزی و مات و کپی ھەنگاوی بێ ئومێدیان دەنا.! چایخانەو قاوەخانەکان پڕبوون لە گەنج سەریان نەویکردبوو چا و قاوەیان بە جگەرە و نێرگەلەو گوڵەبەڕۆژە دەخواردەوە.! سەیرە کەس سەر ھەڵنابڕێ سڵاوێکی لێبکەی؛بێ پارەیی قورتمی گرتوون..

کافتریاکان پڕن لەوانەی سەریان خستۆتە ناودەستیانەوە بە مۆبایل و ئایپادەوە سەرقاڵی دوا ھەواڵی ڕزگاربوون و شەڕی پۆپجین سەریش ھەڵنابڕن.! ئەم سەر ھەڵنەبڕین و نەبینییە بێ ئاگاییەکی تەواوی دروستکردووە، بۆتە مۆتەکە سەرشان و ھەموانی خستۆتە دۆخی نامۆبونێکی سەیرەوە ئەمەش گشت شوێنە گشتی و ماڵەکانیشی گرتۆتەوەو خێزانیش بەرەو لێکترازان و دابڕاندەبا..

ئەمە بەرنامەیەکی ترسناکە بۆ کۆمەڵگا و پرۆژەیەکی یەکانگیرە لە ھەنگاوی خۆ ژیرکردنەوە دەگوازرێتەوە بۆ خۆ گیرکردن و بە دەستەمۆکردنی کۆتایی خەڵک کۆتایی پێدێت و ھەموو میللەتیش بە پرۆسەی سەر شۆڕکردن و خۆ بەدەستەوەداندا دەبەنە بەر رۆح کێشان و جەستەی شەکەتی داگیردەکەن، دەسپێکی سڕینەوەی خۆیی بوونی ئێمەش دەستپێدەکا و ناشبینەوە بە خۆمان.!..

١٧ی شوباتی ٢٠٢٠

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.