ستاندەر
تورکیا بەردەوام دەبێت لە ناردنی هێزەکانی بۆ ئدلبی سوریا و لە ئەنجامی گفتوگۆکانی لەگەڵ ڕوسیا ڕازی نییە.
ئیبڕاهیم کاڵن وتەبێژی سەرۆکایەتی تورکیا ڕایدەگێنێت ئەنجامی گفتوگۆکانمان لەگەڵ ڕوسیا جێگای ڕەزامەندی ئێمە نییە، دەشڵێت بنچینەی گفتوگۆکانمان لەگەڵ ڕوسیا گەڕانەوەیانە بۆ ئەو سنورەی لە ڕێککەوتننامەی سوچی بڕیاری لێدرابوو.
ناوبراو ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات کە لە نادنی هێزەکانیان بۆ ئدلب بەردەوام دەبن بەمەبەستی وڵامدانەوەی هێرشەکانی جەیشی سوری.
ئەوە لەکاتێکدایە ماوەی پێشو سێرکی لاڤرۆف وەزیری دەرەوەی ڕوسیا تورکیای بە پابەند نەبوون بە ناوەڕۆکی ڕێککەوتننامەی سوچی تۆمەتبارکرد.