ستاندەر
عەمید سەرحەد قادر لەمیانی گفتوگۆیەکی لەگەڵ کەناڵی ئاسمانی پەیام گووتی لەسەروبەندی ڕیفراندۆم لەگەڵ سەرکردەکانی کورد خواحافیزیمان لە بەغدا کرد و من گەڕامەوە کوردستان بەڵام بینیم سەرکردەکانی کورد گەڕانەوە بهغداو و فەرمانی گرتنیش بۆمن دەرچوو.
ئەو فەرماندەیە باسیلەوەش کرد کە هەر لە شەنگالەوە تاکو خانەقین هەمووی بە ڕێککەوتن تەسلیم کراوە تەنیا لە کەرکوک نەبێت کە لەهەندێک شوێن شەڕ کراوە. داواشیکرد کە لیژنەیەک پێکبهێنرێت و بەشێوەیەکی سەربەخۆ لێکۆڵینەوە لەو ڕوداوانەی ئەوکات بکات و ئەوانەی کەمتەرخەم و بەرپرسیارن سزایان بدات.