عەلاوی بۆ بەدەستهێنانی متمانەی پەڕلەمان ٨۰ پاڵێوراوی ئامادەکردووە

لەلایەن ستاندار Posted on 271 جار بینراوە

ستاندەر

محمود مەشهەدانی سەرۆکی پێشوی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایدەکات کە محمد تۆفیق عەلاوی کاندیدی ڕاسپێردراو بۆ تەشکیلکردنی کابینەی نوێ ناوی ۲۲ کاندید و نزیکەی ٦۰ بەدیلیشی ئامادەکردوە بۆ ئەوەی متمانەی پەڕلەمان بۆ کابینەکەی بەدەست بێنێت.

ناوبراو وتوشیەتی ژمارەی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران ئەوانەی بڕیاریان داوە پاڵپشتی کابینەکەی عەلاوی بکەن لەزیادبوون دایەوە لەئێستادا گەیشتۆتە ۱۷۰ پەڕلەمانتار لەکاتێکدا ژمارەی نەیارەکانی نزیکەی ۱٥٨ پەڕلەمانتارە و لەکەمبونەوەش دایە.

ئەوە لەکاتێکدایە لە هەندێ پێگەی ڕاگەیاندن وابڵاوکراوەتە کە عەلاوی دەیەوێت کابینە وزاریەکەی بەشێوەیەکی نهێنی و دور لەچاوی ڕاگەیاندنەکان پێشکەشی پەڕلەمان بکات بۆ ئەوەی پەڕلەمانتاران لە کەشێکی ئارامدا دەنگ لەسەر کابینە وزاریەکەی عەلاوی بدەن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.