وەفدە هاوبەشەکەی کوردستان لە بەغداد چی دەکەن؟

لەلایەن ستاندار Posted on 397 جار بینراوە

ستاندەر

ئێوارەی دوێنێ وەفدێکی هاوبەشی کوردی، کە وادیارە کۆتایی بەکارەکانی گڕووپی 15 دێنێت گەیشتـتنە بەغداو، لەگەڵ بەیتی شیعی کۆبوونەوە. وا بڕیارە ئەمڕۆش، لەگەڵ:محمد تۆفیق عەلاوی و بەرهەم ساڵح دا کۆببنەوە.

کۆبوونەوەکان تایبەتن بە دابەشکردنی پۆستەکانی حکوومەتی نوێی عێڕاق و داواش دەکەن، کە لە پشکی کورد کاندیدی سەربەخۆ دانەنرێت و حزبەکان کاندید دیاری بکەن.

ئەندامێکى ئەو وەفدە بەناوى محەمەد سەعدەدین ڕایگەیاندووە، ھەرێمی کوردستان مەرجی بەشداریکردنی لە کابینەکەی عەلاوی داوەتە لایەنە سیاسییەکانی عێراق و مەرجی ھەرێمی کوردستان ئەوە بووە خۆی کاندیدەکان دیاری بکات و بودجە مووچەی فەرمانبەران پەسەند بکرێت و کێشەکانی دیکەش وەک  کێشەی ناوچە کوردستانییەکان چارسەر بکرێن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.