ستاندەر
بەپێی چەند سەرچاوەیەک، هێزەکانى تورکیا لەگەڵ ئۆپۆزسیۆن هێرشیان کردە سەر شارۆچکەیەک بەناوى (نەیرب) ئەوەش، کە ماوەى چەند ڕۆژێکە تورکیا هەرەشە دەکات. ئەگەرى زۆرە هێزەکانى ڕوسیا و تورکیا و سوریا ڕووبەڕووى یەکتر ببنەوە. ڕوسیا و سوریا لە لایەک و هێزەکانى تورکیاش لە لایەک، ئەگەر بارودۆخەکە بەمشێوەیە بێت شەڕێکى گەورە ڕوودەدات و چاودێرانى سیاسیش لەو بڕوایەدان تورکیا زیانێکى زۆر گەورەى بەردەکەوێت.
سەبارەت بەو بابەتە پرسیارمان لە ناوەندى توێژینەوەى ستاندەر کرد ئاخۆ ئەو هێرشە جددیە؟. لە وڵامدا پێیان گوتین:ئەو هێرشە گەورە نیە، کە باس کرابوو، پێدەچێت ئەردۆغان بۆ سەرەتاى مانگى داهاتوو هێرشە گەورەکە بکات. تورکیا ئامانجى ئەوەیە، کە گفتوگۆ، لەگەڵ ڕوسیا بکات و وەکو ناوچە کوردییەکان گەڕانى هاوبەش دەربکات.