سەرۆکی لیژنەی دارایی سەرچاوەکانی داهاتی هەرێمی ئاشکرا کرد

لەلایەن ستاندار Posted on 471 جار بینراوە

ستاندەر

لە چاوپێکەوتنێکدا سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەڕلەمانی کوردستان، کە ناوی زیاد جەبارە. سەبارەت بە سەرچاوەکانی داهاتی هەرێم گوتی:چەند سەرچاوەیەكی داهات لە هەرێم هەیە هەیە، وەک ئەو پارەیەی لە بەغداوە دێت كە 456 ملیار دینارە،  خاڵە سنورییەكان، داهاتی ناوخۆ زیاترە لە 200 ملیار دینار، كۆی داهاتەكانیش نزیكەی 1 ترلیۆن و 300 ملیار دینارە، ئەوەی كە زۆر ناشەفافە فرۆشتنی نەوت و داهاتەكەیەتی، ڕۆژانە حكومەتی هەرێم زیاتر لە 450 هەزار بەرمیل نەوت دەفرۆشێت، مانگانە تەنیا 378 ملیار دینار لە داهاتی نەوت دەدرێت بە وەزارەتی دارایی، ئەوەی تری لای وەزارەتی سامانە سروشتییەكانە، وەكو خۆم هیچ زانیارییەكم نییە لەسەری و نازانم چەندە.

لەبارەی بودجەی هەرێمیشەوە گوتی:ئەگەر داهاتەكان ئاشكرا بن، هەرێم دەتوانێت بودجەی هەبێت بۆ 2020، كە تێیدا خەرجی و داهاتی ئەم وڵاتە بۆ هەموو لایەك روون دەبێتەوە.
(دواڕۆژ)

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.