ستەمکار هەر ستەمکارە گەرسەریشی لەزێڕبگیرێت

لەلایەن ستاندار Posted on 363 جار بینراوە

ڕه‌شاد گه‌ڵاڵی

نەزانین ، پێنەگەیشتوویی بیرو هۆش پەیوەستکراوە بەبوونی پەروەردەیەکی فەرامۆش کراوو ناسەقامگیر لەوڵات وهەرێمێکی داخراوو دواکەوتوو کەگشت هەنگاوەکانی دەسەڵات جگە لەلاسایی کردنەوەوخزمەت گەیاندن بەسستەمێك کەتیایدا دەستەبەری داهاتووی بەشێك لەپێگەی بەرپرسەدۆڕاوو داماڵدراو لەڕەوشت وجوانیەکان دەکات بەپێچەوانەوەسوود گەلێك بەشکۆی تاك وکۆمەڵگاو نیشتمان ناگەیەنێت ،
سەرجەم گەلانی ئەم هەرێمەلەو ڕاستیەگەیشتوون لەشوێن دروست کردنی ململانێی لاوەکی بۆ باڵادەستی وگەمارۆدانی شار لەڕووی ئاسایش و چەکدارییەوە باشترە تەواو کاری ئابووری وکلتووری بەیەکەوە ژیان و پەروەردەیەکی تەندروست بۆ کۆمەڵگا فەراهەم بکرێت تاکو لەو ڕێگایەوە بتوانرێت دەسەبەری متمانەی گەلانی هەرێمی کوردستان بەدەست بهێنرێت و تیرۆرو هەڕەشەو مەترسیەکان ووزەوجوڵەی شانە نوستووەکان بێ هێزو بنەبڕ بکرێت ،

ئەو هەنگاوو دەستکەوتانە تەنها لەبوونی ئاسایشێکی نیشتمانی متمانەو باوەڕپێکراو دێتەدی کەبەپێی خوێندنەوەو ڕوانینی بەندەو بەشێك لەچاودێرانی سیاسی ئەودەزگا نیشتمانیەلەم قۆناغە هەستیارەی کەناوچەکە پێیداگوزەردەکات لەهەرێمی کوردستان بەدی ناکرێت ،
ستەمکارهەرستەمکارە گەر سەریشی لە نێو زێڕو گەوهەر بگیرێت سوود گەلێکی نابێت بۆدەورو بەرەکەی چونکە گورگە لەنێو پێستی مەڕدا ،

ستەمکار لەنێو قوڵایی بیر کردنەوەیدا باوەڕی بەهیچ بەهاوجوانی و ڕەوشتێك نیەوئەوەی بوونی نەبێت و هەستی پێ نەکات
ئاین ـ مەزهەب ـ نەتەوە ـ فکرو ئایدیایە ،
کاروکاردانەوەکانی کەسی ستەمکار وەك پەرچەکردارێك لەبواری کارکردنی ڕۆژانەیدا ئەو ڕاستیەی سەرووی دەسەلمێنێ وشەو دروشمی بریقەدار ئامانج ناپێکێ ?
تەنها کردارە ئامانج و توێنێتی گەل دەشکێنێ ،
ڕۆحت شاد مام پیرۆت دەمێکە فەرمووتە شەربەت هەرچەندە شیرینی بنوێنێ بەڵام تەنها ئاوە توێنێتی دەشکێنێ ،

بڕی دەرماڵەو پارەی تایبەت کەتەرخان کراوە بۆ کوشتنی تواناو کەسایەتی و شکۆی مرۆڤ کەخۆی لەتێهەڵدان لەشەقام ، سوکایەتی بەتاك ، زیندانی و سزادان ،تاوانبارکردن بەتاوانی جۆراو جۆر سزادانی بیرو باوەڕی سیاسی لەسیما ناشیرین و کارو هەنگاوە هەرەقێزەونەکانی دەزگا جۆراو جۆرەکانی ئەو هەرێمەن ،
لەکۆتا دەڵێم
سستمی پەروەردەو زانین چەکی سەردەمەو دوو چاری پاشە کشەیەکی گەورە هاتووە لە زۆربەی نێوەندەکانی هەرێم
گەر لەبەرنامەکانی خوێندن و فێربوون بکۆڵینەوە دەبینین هەموو ئەو بنەما زانستیانەی کەپرسیاری گەورە دروست دەکەن لەدەرەوەی بەر هەمهێنانی مادی و بەکارهێنانی بەلێشاو فەرامۆشکراون یاخود کورتکراونەتەوەوکەوتوونەتەبەر ڕەحمی کۆنتڕۆڵ وهەژمونی دەسەڵات ،

هەموو ئەمانەئاماژەکردنە بە مەبەستی دەسەڵات لەکارو هەنگاوو نیازە گڵاوەکانیان کەتەنها گەیشتنە بەئامانج وسەپاندنی هەژموونی دەسەڵاتەکانیانە بەسەرئەم گەلە ستەم دیدە خێرلەخۆ نەدیوە لەسەرجەم سێکتەرەکانی ژیاندا ،

بۆیەدەڵێم
ئامانج پەروەردەو فێرکردن بێت بوار زیاتر بڕەخسێنن بۆ ڕێزو خۆشەویستی بۆکردنەوەی وخول بۆ کادیران ، کارمەندانی ئاسایش ـ پۆلیس ـ پێشمەرگە ـ زێرەڤانی ـ لەسەر ئەساسی گێڕانەوەی شکۆو خۆشەویستی بۆ تاك و کۆمەڵگا ، بۆ خاك و نەتەوە ،
نەوەك بۆ حزب و کەسی بەناو سەرکردە .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.