ستاندەر
دكتۆر ره‌زوان كه‌نه‌دی، سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی نه‌جه‌ف دەڵێت: به‌ر له بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی هاتنی هاووڵاتیانی ئێرانی بۆ ناو خاکى عێراق. قوتابیەکى خوێندنگا ئایینییه‌كان هاتووە و هەڵگرى ئەو ڤایرۆسە بووە. ئەمڕۆ ئەو کەسە جیاکراوەتەوە و لە لێکۆڵینەوەکان دەرکەوتووە، کە هەڵگرى ئەو ڤایرۆسەیە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، کەمێک پێش ئێستا وەزیری تەندروستى هەرێمى کوردستان بە میدیاکانى ڕاگەیاند، تا ئێستا هیچ حاڵەتێکى ڤایررۆسی کۆڕۆنا لە هەرێمى کوردستان و لە عێراق تۆمار نەکراوە.
ئەمە یەکەم حاڵەتى ڤایرۆسی کۆڕۆنایە، کە بە فەرمى لە عێراق تۆمار کرابێت.