سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی نه‌جه‌ف:یەکەم حاڵەتى توشبون بە ڤایرۆسی کۆڕۆنامان تۆمار کرد

لەلایەن ستاندار Posted on 305 جار بینراوە

ستاندەر

دكتۆر ره‌زوان كه‌نه‌دی، سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی نه‌جه‌ف دەڵێت: به‌ر له‌ بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی هاتنی هاووڵاتیانی ئێرانی بۆ ناو خاکى عێراق. قوتابیەکى  خوێندنگا ئایینییه‌كان هاتووە و هەڵگرى ئەو ڤایرۆسە بووە. ئەمڕۆ ئەو کەسە جیاکراوەتەوە و لە لێکۆڵینەوەکان دەرکەوتووە، کە هەڵگرى ئەو ڤایرۆسەیە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، کەمێک پێش ئێستا وەزیری تەندروستى هەرێمى کوردستان بە میدیاکانى ڕاگەیاند، تا ئێستا هیچ حاڵەتێکى ڤایررۆسی کۆڕۆنا لە هەرێمى کوردستان و لە عێراق تۆمار نەکراوە.

ئەمە یەکەم حاڵەتى ڤایرۆسی کۆڕۆنایە، کە بە فەرمى لە عێراق تۆمار کرابێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.