فراکسیۆنی کۆمەڵ دوو پەرلەمانتار و دوو هەڵوێستی جیاواز

لەلایەن ستاندار Posted on 455 جار بینراوە

ستاندەر

فراکسیۆنی کۆمەڵ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەم خولەی پەرلەمان خاوەن دوو کورسی پەرلەمانیە ،لەسەر دیاریکردنی کاندیدیش لە کابینە وەزاریەکەی عەلاوی خاوەن دوو هەڵوێستی جیاوازن،

ئەحمەدی حاجی رەشید ،سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ لە ئەنجومەنی نوێنەران،ڕایدەگەیەنێت، لە هەرێم چەندین کەسی شارەزا هەیە، شەرمەزارییە پێداگریی لە وەزیری حزبی بکەین،

لای خۆشیەوە سەلیم شوشکەیی ,پەرلەمانتاری فراکسیۆنی کۆمەڵ کە ئەندامی شاندی حزبە کوردیەکان بووە بۆ دانوستان لەگەڵ محمەد تۆفیق عەلاوی ڕایگەیاند،داوامان لە عەلاوی کردووە وەزیرەکانی کورد لە کابینەی نوێ حزبەکانی کوردستان خۆیان دایان بنێن و وەزیری داراییش کە لە پشکی پارتی دیموکراتە لە پۆستەکەی بمێنێتەوە.

شایەنی باسە،کۆمەڵی ئیسڵامی لە خولەکانی ڕابردووی پەرلەمانی عێراق بە هاوبەشی لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان و یەکگرتووی ئیسڵامی دژی ئەوە بوون دابەشکردنی پۆستەکان لەسەر پشک پشکێنەی حزبی بێت بەڵام لە ئێستادا ئەم سێ حزبەش لەگەڵ پارتی و یەکێتی دژی دانانی کاندیدی سەربەخۆن و لەگەڵ دانانی کەسانی حزبین لە پۆستە وەزارییەکانی عێراق.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.