ئەندامێکی شاندی حزبە کوردیەکان: قابیلى قبوڵ نییە هەڵوێستى هاوشێوەى مالیکى بگرینە بەر بەرامبەر کابینەکەی عەلاوی

لەلایەن ستاندار Posted on 548 جار بینراوە

ستاندەر

جەمال  کۆچەر، ئەندامى شاندى حزبە کوردستانییەکان ،بۆ دانوستان لەگەڵ محمد تۆفیق عەلاوی ئاشکرایدەکات، بژاردەى بایکۆتکردنی کابینەکەی عەلاوی قورسە، چونکە بارودۆخى دارایی هەرێم بەرگەى پاشەکەوتێکى دیکە ناگرێت،

ئەو ئەندامەی شاندی حزبە کوردستانیەکان بە پێگەی ناس کوردوی ڕاگەیاندووە،لە کۆبونەوەی سەرۆکایەتی هەرێم باسى سێ بژاردە کرا کە لەکۆتاییدا دوو بژاردە دەمێننەوە، بژارەى ناڕازیبوون و داواى گۆڕانکاری، چونە ناو حکومەت و کردنى داواکارییەکان بە فەرمى، گرتنەبەرى هەڵوێستى هاوشێوەى مالیکى کە ڕازى نییە بەم حکومەتە بەڵام دژایەتیشى ناکات و ناچێتە ناوییەوە،

جەمال کۆچەر هەروەها  ووتیشی،بۆ ئێمە وەک کورد بژاردەى سێیەم قابیلى قبوڵ نییە، چونکە ئێمە مافمان هەیە، دوو بژاردەکەى دیکە دەمێنێتەوە کە دەبێت یەکێکیان هەڵبژێردرێت،لەناو ئەو دوو بژاردەیەشدا بژاردەى بایکۆت قورسە، چونکە بارودۆخى دارایی هەرێم بەرگەى پاشەکەوتێکى دیکە ناگرێت، ئەوەى دەمێنێتەوە گەرەنتیکردنى داواکارییەکانە بەتایبەت کە عەلاوى بەڵێنیداوە بە پابەندبوون بە ناردنى موچە و بودجە و ڕێککەوتنى هەرێم و بەغداوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.