ترس لە کۆرۆنا چۆن سودمەند دەبێت

لەلایەن ستاندار Posted on 506 جار بینراوە

داستان خارگێڵانی

سەرەتا ترس دوو جۆرە جۆرێکیان سودبەخشە و دەبێتە هۆی پارێزبەندێک بۆ ئەو کەسە و دورخستنەوەی مەترسی لەسەر ژیانی ، بۆ نمونە ترس لە کارەساتی سروشتی وەک ئاگر و لافاو کە دەبێتە هۆی بە ناڕاستەوخۆ دورکەوتنەوە لەو ناوچەیە و خۆ پارێزی و بڕیاردانێکی دروست لەلایەن مێشکەوە دەردەدرێت کە مەترسی لەو شوێنە هەیە

جۆرێکی تر لە ترس ئەوەیە کە مات بوونی مرۆڤە بۆ نمونە کەسێک توشی ڕوداوێکی نەخوازراو دێت ئەوانەی چواردەوری بەهۆی ترسی نا دروستەوە ناتوانن بە هیچ جۆرێک سودبەخش بن و ئەو کەسە لە کاریگەری ڕوداوە نەخوازراوەکە دور بخەنەوە ئەمەش بە هۆی ترسی نادروستەوە کە مرۆڤ تێیدا مێشکی ناتوانێت لە ڕوداوەکە تێبگات وە بڕیارێکی دروست بدات و چارەی دۆخەکە بکات

بڵاو بونەوەو دەرکەوتنی نەخۆشی کۆرۆنا بوەتە هۆی دروست بوونی ترس هەندێک زیاتر خۆپارێزی دەکەن وە هەوڵ دەدەن لە شوێنی چڕ دورکەونەوە و گەشت بۆ وڵاتانی نیشانە لەسەری نەخۆشیەکە ناکەن ئەمە ترسێکی باشە وە دەتوانین بڵێین دەبێتە هۆی
سود گەیاندن بە تاک و کۆمەڵگا
بە پێچەوانەوە هەندێک کەسی دی ترسێکی نادروست تێیان دا بە دی دەکرێت کۆمەڵێک شت لە خۆی زەوت دەکات کە هیچ سودێک ناگەیەنێت بە خۆی بۆ نمونە کاتێک کۆرۆنا لە وڵاتانی دراوسێ دەست نیشان کرا هەندێک هاوڵاتی لەبری چۆڵ کردنی شوێنی چڕ سەرەیی درێژیان دەگرت بۆ کەمامەی سادە کە زیاتر بۆ خۆڵبارین بەکاردێت وە کونیلەکانی زۆر لە قەبارەی ڤایرۆس گەورەترە ئەمەش هۆکارەکەی نا ڕۆشنبیری هاوڵاتیان و کەناڵەکانی ڕاگەیاندن و کۆمەڵێک بازرگانی چاوچنۆکە کە بەشێوازێک باسی دەکەن کە ترسی نادروست گەشەبکات لە بری ترسی دروست و بڕیاری ژیرانەی تاک نەدرێت
یان ئەوەندە باسی دەکات وە خۆی دەترسێنێت دەبێتەهۆی دەرکەوتنی کۆمەڵێک نەخۆشی کە لە دیاردەی بیری خراپ و نادروستەوە توش دەبێت کە پێی دەوترێت (سایکۆ سۆماتیک )
کە حاڵەتێکە لە بیرکردنەوەی خراپ و ترس و سترێسەوە مرۆڤ توشی ناڕێکی لێدانی دڵ و فشاری خوێن و دەرنەدانی هۆڕمۆنەکان و تێکچونی هەناسەدان و کۆمەڵێک نەخۆشی تر
کە سەرچاوەکەی ئەم بیرە خراپانەیە

کەسەکە لە باتی ئەوەی خۆپارێزی بکات خۆی توشی کۆمەڵێک نەخۆشی وە لاواز کردنی بەرگری خۆی وە سترێس هۆڕمۆنی (کۆرتیکۆستیرۆید )دەردەدات کە کار لەسەر لاواز کردنی سیستەمی بەرگری لەش دەکات

بۆیە پێویستە بەرامبەر ئەم نەخۆشیە ئەوەندە نەرێنی نەبین ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ تەمەنی بەساڵاچوو وە منداڵی ساوا و ئەوانەی سیستەمی بەرگرییان لاوازە ترسناکە وە ئەوەندەی شێرپەنجە راستەوخۆ کوژەرە ئەوەندە کۆڕۆنا کوژەر نییە وە ئەم ڤایرۆسە کە سوڕەکەی لەلەشدا تەواو کرد وە نیشانەت تێدا دەرنەکەوت ئەوا توشبوو نیت و تەندروستیت بۆیە هیچ پێویست ناکات هاوڵاتی ئەوەندە بترسێت و ڕاڕا بێت و لەبری ترسی دروست ترسی ناردوست تێیدا گەشەبکات

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.