هۆشدارى دەدرێت لە دووبارە داگیرکردنەوەى قەزاى شەنگال

لەلایەن ستاندار Posted on 281 جار بینراوە

ستاندەر

قائیمقامی قەزای شەنگال، مەحما خەلیل دەڵێت:ئەگەری زۆرە هەمان سیناریۆی داگیرکردنی قەزاکە، کە لەساڵی 2014 ڕوویدا جارێکی تر دووبارە بێتەوە. لەبەرئەوەى چەکدارانی داعش بەبەرچاوی سوپای عێراق و هێزە ئەمنییەکانەوە ناو بە ناو هێرشدەکەنە سەر ئەو ناوچانەی کە ئێزیدییەکانی تێدا نیشتەجێیە بە تایبەتی ناوچەی کۆهبل.

هەروەها مەحما خەلیل لە لێدوانە تایبەتەکەى بە ناس کوردى گوتووە:چەکدارانی داعش لەو گوندانە بە ڕۆژ، وەک هاوڵاتی سیڤیل خۆیان نیشاندەدەن و هەڵسوکەوت دەکەن بە شەویش هێرش دەکەنە سەر ئیزیدییەکان.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.