حەلبوسی بەبێ کورد لەگەڵ عەلاوی ڕێکدەکەوێت بۆ تێپەراندنی کابینەکەی

لەلایەن ستاندار Posted on 241 جار بینراوە

ستاندەر

بەپێی هەواڵی میدیا عێراقیەکان ،محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و محەمەد تۆفیق عەلاوی کاندیدی ڕاسپێردراو بۆ سەرۆکی حکومەتی عێراق ڕێککەوتن و بەپێی ڕێکەوتنی نێوانیان سبەی لە دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ دەنگدەن بە کابینەکەی عەلاوی فراکسیۆنەکەی حەلبوسی کە گەورەترین فراکسیۆنی سونەیە لە ئەنجومەنی نوێنەران ڕێژەی یاسایی تەواوبکەن لە دانیشتنی سبەی  و دەنگ بە کابینەکەی عەلاوی بدەن.

سەرچاوەیەکی نزیکیش لە محەمەد حەلبوسی ،ڕەتیدەکاتەوە ،تاوەکوو ئێستا هیچ ڕیکەوتنێک لە نێوان حەلبوسی و عەلاوی کرابێت بۆ دەنگدان بە کابینەکەی عەلاوی،لە دانیشتنی سبەی ئەنجومەنی نوێنەران.

لای خۆیەوە زیا پترۆس، ئەندامی شاندی دانوستانکاری هەرێم بۆ ڕێککەوتن لەسەر کابینەکەی محەمەد تۆفیق عەلاوی بە پێگەی  ناسی ڕاگەیاندووە، هەندێک زانیاریمان پێگەیشتووە کە سەرۆکی پەرلەمان وەک نوێنەری سونەکان لەگەڵ محەمەد تۆفیق عەلاوی ڕێککەوتووە بۆ ئەوەی سبەینێ کابینەکە تێپەڕێندرێت، بەڵام تائێستا ئەوانە فەرمی نین

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.