شارەزایەکی یاسایی پێشبینی دەکات عێراق بخرێتەوە ژێر بەندی حەوت

لەلایەن ستاندار Posted on 325 جار بینراوە

ستاندەر

عەلی تەمیمی شارەزای یاسایی لە لێدوانێکی بۆ “الاخباریة” پێشبینی دەکات عێراق بخرێتەوە ژێر بەندی حەوت و دەڵێت کۆبونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش بۆ تاوتوێکردنی بارودۆخی ئەمنی عێراق دەسپێکی هەنگاوەکانە بۆ ئەوەی عێراق بخرێتەوە ژێر بەندی حەوت.

ئەو شارەزایە ڕاشیدەگێنێت بەهۆی ئەو قەرزانەی کوێت کە تاکو ئێستا لەسەر عێراق ماون و کوشتنی خۆپیشاندەران و بەکارهێنانی چەکی قەدەغە، لەئێستادا عێراق لەژێر بەندی شەشەمی پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان دایە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.