ستاندەر
لە دوو رۆژی رابردوو پارتی لە پشکی خۆی دوو بریکار وەزیری بۆ دوو وەزارەت کە لای گۆڕان و یەکێتین دادەنێت. لەو بارەیەوە زەکیە سەید ساڵح، وەک بریکاری وەزیری کاروکاروباری کۆمەڵایەتی، کە لای گۆڕانە و د.عەبدولفەتاح عبدالرزاق بۆ بریکاری وەزیری خوێندنی باڵا، کە لای یەکێتیە دەستبەکاربوون. پێشتریش پارتی بریکاری بۆ هەریەک لە وەزیرەکانی کاروباری شەهیدان و دارایی و پێشمەرگە داناوە کە لای حیزبەکانی کەیە.
تا ئێستا هیچ بریکارێکی نوێ لە پشکی یەکێتی و گۆڕان دەستبەکار نەبوونە. لە سەرەتای مانگی ۲ جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان ماوەی مانگێکی دانا بۆ خانەی راپەراندن بۆ وەرگرتنی پۆستەکانی لە کابینەی نۆیەم کە یاریدەدەرێکی سەرۆکی حکومەت و چوار بریکاری وەزیر و سەرۆکی سندوقی داهاتە نەوتیەکان و کۆمەڵێک بەرێوەبەری گشتی و راوێژکار و پۆستی ترە. بەڵام تا ئێستا چارەنوسیان روون نیە.