ستاندەر
بەگوێرەی راگەیەنراوی وەزیری تەندروستی زۆرینەی ئەو هاوڵاتیانەی كەرەنتین كراون دوای گەرانەوەیان لە ئێران رۆژی هەینی ماوەكانیان تەواو دەبیت.
بەگوێرەی راگەیەنراوی وەزارەتی تەندروستى ، لە دوو رۆژی ڕابردوودا 181 کەسی دیکە کەرەنتینى کراون، لە ئێستاشدا کۆى ئەو کەسانە گەیشتووەتە دوو هەزار و 484 کەس.
جێی باسە تاكو ئێستا بە فەرمی 5 حاڵەتی تووش بوون بە كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان لە شاری سلێمانی تۆماركراون.