دوو بریکار وەزیری نوێ لە پشکی پارتی دەستبەکاردەبن چارەنوسی بەرکەوتەی حیزبەکانی تریش روون نیە

لەلایەن ستاندار Posted on 294 جار بینراوە

ستاندەر
لە دوو رۆژی رابردوو پارتی لە پشکی خۆی دوو بریکار وەزیری بۆ دوو وەزارەت کە لای گۆڕان و یەکێتین دادەنێت. لەو بارەیەوە زەکیە سەید ساڵح، وەک بریکاری وەزیری کاروکاروباری کۆمەڵایەتی، کە لای گۆڕانە و د.عەبدولفەتاح عبدالرزاق بۆ بریکاری وەزیری خوێندنی باڵا، کە لای یەکێتیە دەستبەکاربوون. پێشتریش پارتی بریکاری بۆ هەریەک لە وەزیرەکانی کاروباری شەهیدان و دارایی و پێشمەرگە داناوە کە لای حیزبەکانی کەیە.
تا ئێستا هیچ بریکارێکی نوێ لە پشکی یەکێتی و گۆڕان دەستبەکار نەبوونە. لە سەرەتای مانگی ۲ جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان ماوەی مانگێکی دانا بۆ خانەی راپەراندن بۆ وەرگرتنی پۆستەکانی لە کابینەی نۆیەم کە یاریدەدەرێکی سەرۆکی حکومەت و چوار بریکاری وەزیر و سەرۆکی سندوقی داهاتە نەوتیەکان و کۆمەڵێک بەرێوەبەری گشتی و راوێژکار و پۆستی ترە. بەڵام تا ئێستا چارەنوسیان روون نیە.

 

88059885_161087791529478_7068325814734946304_n 88087925_1024479437969958_6907614847257542656_n

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.