پەڕلەمانتارێکى گۆڕان:بە بەڵگەی دروست ھەموو تاڵانیەکانی خاڵە سنوریەکان سەلماوە

لەلایەن ستاندار Posted on 260 جار بینراوە

ستاندەر

عەلى حەمە ساڵح، پەڕلەمانتارى گۆڕان لە هەژمارى خۆى لە فەیسبوک نوسیویەتى:هەتا بەوردى لێکۆڵینەوە نەکەیت لە خاڵە سنوریەکان، نازانیت چۆن دەیان ملیۆن دۆلاری ھاوڵاتیان بە قاچاخچێتی و کاری کۆمپانیاو فێڵی یاسایی بە ناوی ترانزێت و عەفوی گومرگی بە فیڕۆ دەچێت و دەبردرێت.

هەروەها ئەو پەڕلەمانتارە دەشڵێت:شەش مانگ بەبەردەوامی کارمان لەم دۆسیەدا کرد، بە بەڵگەی دروست ھەموو تاڵانیەکانی خاڵە سنوریەکان سەلمێندرا، پاشان لە ئاستی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی کارمان کردووە.

لەبارەى هەڵوێست و دیدى گۆڕانەوە نوسیویەتى:لە نەوتەوە بۆ خاڵی سنوری، لە وەبەرھێنانەوە تاوەکو دەیان ھەزار خانەنشینی نایاسایی، لە دۆسیەی دەرمانەوە بۆ دەیان گرێبەستی خراپ، کۆی ئەم گەندەڵیانە دیاری دەکەین و قسەی لەسەر دەکەین، ھەوڵدەدەین بۆ ئەوەی زۆرترین پشتیوانی بۆ چاکسازی لەم کەرتانەدا دروستبکەین و پرۆژە پێشکەش دەکەین و ڕێککەوتنی بۆ دەکەین. پێمانوایە بۆ ئەم قۆناغەی کوردستان ئەمە دروستترین ڕێگایە بۆ چاکسازی.

سەردەمێک باسی دەیان ھەزار خانەنشینی نایاسایمان دەکرد دەیانوت: ئاسنی سارد دەکوتن، کۆڵمانەدا تاوەکو بەیاسا دەبێت ھەڵوەشێتەوە، ئێستا چاودێری جێبەجێکردنی دەکەین. چەند مانگە باسی گەندەڵی خاڵە سنوریەکان دەکەین کۆڵماننەدا تاوەکو بڕیاری بۆ دەرچوو، چاودێرێ جێبەجێکردنی بڕیارەکە دەکەین.

88363958_2963517187019990_8862413841313562624_n

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.