د.رعد رفعه
حزبه سیاسیه لیبرالیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان –به‌هه‌موو ئایدیالۆژیا وته‌وژمه‌كانیه‌وه- له ساڵی كۆتاییه‌كانی ساڵی دووهه‌زار وبه‌دواوه گه‌یشتنه ئه‌و بڕوایه‌ی چیتر ناتوانن به‌ر به لێشاوی پابه‌ندبوونی پیر وگه‌نج وپیاو وئافره‌ت وخاوه‌ن بڕوانامه ونه‌خوێنده‌وار به شه‌عائیر وسیما ئایینه‌یه‌كان بگرن؛ هه‌ربۆیه ده‌ستیان كرد به (پرۆسه‌ی ته‌وزیفكردنی دین) بۆ پرسه سیاسیه‌كان له‌جیاتی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی وهه‌وڵدان بۆ گۆشه‌گیركردن وبه‌ركه‌ناركردنی ئایین له كۆمه‌ڵگه.
ده‌توانین بڵێن نه‌وشیروان مسته‌فا له‌سیاسیه هه‌ره زیره‌ك وپڕئه‌زمونه‌كان بوو له‌و بواره، سه‌ره‌ڕای باگراوه‌نده ماركسی، سۆشیالستی، لیبراڵ دیموكراتیه‌كه‌ی، به‌ڵام توانی زۆرێك له كه‌سایه‌تیه ئایینی، به‌ڵكو ئیسلامیه‌كانیش كۆبكاته‌وه له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تیه ماركسی ولیبڕاڵیه‌كان له‌ناو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وته‌وزیفێكی سیاسیان بكات بۆ به‌رنامه‌ی حزبه‌كه‌ی.
ئه‌م پرۆسه‌یه به‌رده‌وام بوو تا گشت حزبه سیاسیه‌كانی گرته‌وه به گشت ته‌وژم وئایدیا جیاوازه‌كانیش. له‌جیاتی ئه‌وه‌ی دژایه‌تی ئایین وژێرخانه فكری وسه‌رخانه سلوكیه‌كه‌ی بكه‌ن، هاتن رێگا ئاسان وبه‌هه‌مداره‌كه‌یان هه‌ڵبژارد كه ئه‌ویش رێزگرتن بوو له ئایین وئاینداره‌كان. ته‌نانه‌ت ته‌وزیفكردنی روح وبنه‌ما دینیه‌كان وخه‌ڵكه دینداره‌كان بوو له پرۆسه‌ی ململانێ سیاسیه‌كه وكۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگ بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان. ئه‌م پرۆسه‌یه، حزبه نوێیه‌كانی هاوپه‌یمانیه‌كه‌ی به‌رهه‌م صاڵح ونه‌وه‌ی نوێی شاسوار عه‌بدولواحیدیشی گرته‌وه.
ئێستا كارگه‌یشتۆته ئه‌و راده‌یه‌ی زۆر ئه‌سته‌مه گوتار وسه‌ركرده وكاره‌كته‌ر وراگه‌یاندراو وراگه‌یاندنی حزبێكی ئیسلامی وحزبێكی لیبراڵی جودا بكه‌یته‌وه، به‌ڵكو له هه‌ندێك بواری خێرخوازی ودامه‌زراندنی كه‌ناڵی بانگخوازی پێش حزبه ئیسلامیه‌كان كه‌وتونه‌ته‌وه.
به‌لام ئه‌وه‌ی به خه‌ستی ئه‌م پرۆسه‌ی ته‌وزیفكردنه‌ی دینی بۆ خزمه‌تی سیاسه‌ت به‌گه‌ڕخست به‌شێوه‌یه‌كی پلان وپیلانداڕێژراو حزبه‌كانی ده‌سه‌ڵات بوو له‌رێی:
– دروستكردن وپێكهێنانی چه‌ندین دامه‌زراوه‌ی ئایینی به‌ناو وشێوازی جودا بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و جۆره ئایینه‌ی كه له خزمه‌ت بیر‌و به‌رنامه وتێروانین وبه‌رژه‌وه‌ندی حزبه‌كانیان بێت.
– هه‌ر له‌رێگای ئه‌و دامه‌زراوه ئایینی وكه‌ناڵه میدیاییانه‌وه توانیان چه‌ندین كه‌سایه‌تی وبانگخواز ومه‌لا ورۆشنبیر وبیرمه‌ندی ئایینی ومامۆستای جوبه‌له‌به‌ر وعه‌مامه‌له‌سه‌ر دروست بكه‌ن وپێبگه‌یه‌نن بۆ پته‌وكردنی كۆڵه‌گه‌كانی مانه‌وه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته سته‌مكاره وله‌كاتی پێویست وته‌نگانه بێنه مه‌یدان بۆ شه‌رعیه‌تدان پێیان وبه‌رگریكردن له سه‌ركرده‌كانیان ئه‌گه‌ر هاتوو له‌دژی میلله‌ته‌كه‌شیان بێت.
– په‌یڕه‌وكردنی سیاسه‌تی سزادانی ئه‌و مامۆستایانه‌ی له به‌رنامه وسیاسه‌تی حزبه‌كانی ده‌سه‌ڵات ده‌رده‌چن وپاداشتكردنی ئه‌وانه‌ی پشتگیری بۆچون وبه‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان ده‌كه‌ن. هه‌ربۆیه ده‌بینین زۆرێك له‌و مامۆستا حه‌قبێژ وچاونه‌تراسانه‌ی كه‌رۆژگاری رابردوو رۆڵیان هه‌بووه له‌سه‌ر مینبه‌ری مزگه‌وته‌كانی كوردستان یان لادراون، یان بێ ده‌نگ وبێ هه‌ڵوێستكراون له سێبه‌ری ئه‌و سیاسه‌ته‌ی پاداشت وسزایه.
– ده‌ره‌نجامی ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه، له‌م قۆناخه‌دا، زۆربه‌ی هه‌ره زۆری –رێژه‌یه‌كی زۆر كه‌م نه‌بێت- مینبه‌ری مزگه‌وته‌كانی هه‌رێمی كوردستان ووتاره‌كانی رۆژی هه‌ینیان به بابه‌ته‌كانی حه‌یز ونیفاس وبیدعه وده‌ستنوێژ ونوێژ ورۆژو ویردو ئه‌زكار وهتد… به‌سه‌رده‌به‌ن وخۆیان دووره‌په‌رێز ده‌گرن له كێشه سه‌ره‌كیه‌كانی میلله‌ت وخاكه‌كه‌ی كه خۆی ده‌نوێنێ له دزینی گیرفانی هاوڵاتیان وله‌ده‌ستدانی خاك وسته‌م وناعه‌دله‌تی پلاندارێژراو له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه وقه‌رزاركردنی نه‌وه‌كانی داهاتومان وگه‌نده‌ڵی ودواكه‌وتویی كه‌رتی په‌رورده وخوێندنی باڵا وته‌ندروستی وهتد…
له كۆتاییدا ده‌ڵێم: داخستنی مزگه‌وته‌كان به‌هۆی په‌تای كۆڕۆنا هیچ په‌یوه‌ست نیه به هۆكاری سیاسی ودژایه‌تیكردنی دین؛ چونكه ئێستا مزگه‌وت ومامۆستاكانی -زۆربه‌ی نه‌ك هه‌مووی- به‌هۆی بێ ده‌نگیان له ئاست گه‌نده‌ڵی وسته‌می ده‌سه‌ڵاتداران به‌شێوه‌یه‌كی ناراسته‌وخۆ ئه‌جێندا وسیاسه‌ت وبه‌رژه‌وه‌ندی حزبه‌كان ده‌پارێزن نه‌ك داكۆكیكاری راسته‌قینه‌ی ماف ودینی ئه‌و میلله‌ته بن، هه‌ربۆیه داخستنی مزگه‌وته‌كان له به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سه‌ڵات نیه