ستاندەر
شارۆچكه‌ى “فوسالتۆ”ى ئیتاڵى ره‌گه‌زنامه‌ى فه‌خرى داوه‌ته عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان، كه ئێستا له دورگەی ئیمرالی زیندانییە. بەو هۆیەشەوە وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركیا له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكردوه‌ته‌وه، “پێدانى ره‌گه‌زنامه‌ى فه‌خرى به ئۆجه‌لان جێى شه‌رمه‌زارییه و تاوانێکە دژى مرۆڤایه‌تى و دژى رۆحى هاوكارى نێوده‌وڵه‌تییه له شه‌ڕى دژى تیرۆردا”.
ئەوە لەکاتێکدایە لە چەند ڕۆژی ڕابردوو پەیوەندی نێوان تورکیا و وڵاتانی ئەوڕوپی بەرەو ئاڵۆزی ڕۆیشت و تورکیا هەزاران پەنابەری بردۆتە سەر سنوری وڵاتانی ئەوڕوپا.